English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رووسیا دووباره‌ ده‌ستی به‌ بۆردمان كردنه‌وه‌ی ئیدلێب كرد
2021-03-31 [03:31 AM]

ZNA-هەولێر


سەرچاوە سەربازییەکان باس لەوە دەکەن کە لەبەر ھەنگاوەکانی تورکیا و گرووپە چەکدارییەکانی سەربە تورکیا، بۆردمان دەستی پێکردووەتەوە.

ماڵپەڕی بۆلگاریەن ملیتاری بڵاویکردەوە کە دوای ئەوەی حەفتەی رابردوو تورکیا و رووسیا بۆ کردنەوەی سێ رێڕەوی مرۆڤی بۆ گەیاندنی ھاوکاری مرۆڤی لە ئیدلێب رێککەوتبوون، بەڵام تورکیا و گرووپە چەکدارییەکانی سەربە تورکیا رێگە نادەن کە خەڵک سوود لەو سێ رێگەیە وەربگرێت و ھەروەھا رێگە نادەن ھاوکاری بگاتە دانیشتوانی ناوچەکە.

ئەو سەرچاوەیە لەسەر زاری چەند بەرپرسێکی باڵای سەربازی رووسی بڵاویکردووەتەوە کە رووسیا دەڵێت تورکیا بە ئەنقەست رێگە بە خەڵک نادات کەڵک لەو رێڕەوانە وەربگرێت، ھەر بۆیە رووسیایش وەکو وەڵامدانەوەی تورکیا، دووبارە دەستی بە ھێرش کردنەوە سەر پێًگەی گرووپە چەکدارییەکانی سەربە تورکیا لە ئیدلێب کردووە.

سەرچاوەکە باسی لەوە کردووە کە بەھۆی بۆردمانەکەی ئەمڕۆ چوارشەممەوە زەرەر و زیانێکی زۆرگەورە بە گرووپە چەکدارەکانی سەربە تورکیا کەوتووە. جێگای ئاماژە پێکردنە کە حەفتەی رابردوویش رووسیا ٤ کەشتی جەنگی دیکەی روانەی رۆژھەڵاتی دەریای سپی لە نزیک بەندەری لازقییە کردبوو و شارەزایانیش باسیان لەوە دەکرد کە ئەمە ئامادەکارییە بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی گەورە لە ئیدلێب و رزگارکردنی یەکجارەکی ئیدلێب لە دەستی گرووپە چەکدارەکان و تورکیا.





ئەم هەواڵە 262جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad