English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کازمی: بۆ پتەوتركردنی پەیوەندییەكانی هەردوولا بەرەو سعودیە بەڕێکەوتین
2021-03-31 [03:33 AM]

ZNA-هەولێر


مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە تویتێکدا بە ھەرسێ زمانی کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی، لە ھەژماری خۆی رایگەیاندووە "ئەمڕۆ بە سەردانێکی فەرمی بەرەو شانشینی عەرەبی سعودیە بەڕێدەکەوین، بەمەبەستی پتەوترکردنی پەیوەندییەکانی ھەردوو دەوڵەتی برا، ھەروەھا بۆ فراوانکردنی ھاوئاھەنگیی برایانەی وڵاتانی ناوچەکە، بەجۆرێک لەخزمەتی گەلانی دراوسێ بێت و ببێتە ھۆی بەدیھێنانی ئۆقرەیی و تەواوکاری و بنیاتنان". 
 
ئەمڕۆ چوارشەممە، مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتیی شاندێکی حکومی، کە لە ژمارەیەک وەزیر و ئەندامانی لیژنەی ھاوئاھەنگیی عێراقی سعودیە پێکھاتوون سەردانی سعودیە دەکات، سەردانەکەش لەسەر بانگھێشتی شا سەلمان بن عەبدولعەزیز ئالسعودی شای سعودیەیە.
 
حوسێن عەللاوی، راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، سەردانەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، گرنگە و لە دۆخێکی تایبەت دایە، لە سەردانەکانی رابردووی ئەندامانی تیمی حکومی و ئەنجوومەنی ھاوئاھەنگیی عێراقی- سعودی ئامادەکاریی و رێکخستنی بۆ کراوە.
 
بە گوتەی عەللاوی لەو سەردانەدا ژمارەیەک دۆسیە تاوتوێدەکرێن، کە جێگەی بایەخی ھەردوو وڵاتن لەوانە؛ چۆنێتی رووبەڕووبوونەوەی قەیرانەکانی ناوچەکە و ھاوئاھەنگی و پشتیوانیکردنی پلانی دەستەی گەشەپێدانی نیشمانی عێراق، کە خستوویەتیە بەردەم کۆمپانیا سعودییەکان و ئاسانکارییکردن بۆ کۆمپانیا سعودییەکان و دروستکردنی پرۆژەی ھاوبەش.
 
لای خۆیەوە، عەبدولعەزیز شەممەری، باڵیۆزی سعودیە لە بەغدا رایگەیاندووە، سەردانەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەکاتێکی گرنگە و ژمارەیەک دۆسیەی سیاسی و ئەمنی و ئابووری تاوتوێ دەکرێن و ژمارەیەک رێککەوتنیش لە چەندین بواردا واژۆ دەکرێن.
 
باڵیۆزی سعودیە جەختیکردەوە لە گرنگیی پەیوەندی نێوان ھەردوو وڵات و گوتیشی، خواستێک ھەیە بۆ ئەوەی وڵاتەکەی دەروازە سنوورییەکانی لەگەڵ عێراق زیاد بکات، وێڕای دەروازەی سنووری عەرعەر، کە ئێستا لە کاردایە.
 
لەبارەی ئەنجوومەنی ھاوئاھەنگیی نێوان عێراق و سعودیە، شەممەری رایگەیاند، کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنەکە بەردەوامن و بەم نزیکانەش کۆبوونەوەیەکی گرنگ لەنێوان سەرمایەدارانی ھەردوو وڵات دەکرێت.





ئەم هەواڵە 325جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad