English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی: پشكنینی كۆرۆنا لە تاقیگەكانی حكومی به‌ خۆڕایی ده‌كرێت
2021-04-01 [11:27 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، پشكنینی كۆرۆنا و بۆ تووشبووان و گومانلێكراوان لە تاقیگەكانی كەرتی گشتی (حكومی) دەبێتە خۆڕایی.

وەزارەتی تەندروستی لە نووسرسوێكی فەرمی كە وێنەیەكی دەست كوردستان24 كەوتووە، ئاشكراشی كرد، لە تاقیگەکان و نەخۆشخانەکانی رێگەپێدراوی کەرتی تایبەت (ئەهلی) نرخەکان پشكنینی كۆرۆنا بەڕێژەیەکی زۆر کەمکرایەوە.

دەقی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی:...

پشکنینی تاقیگەیی بۆ تووشبووانی کۆڕۆنا و گومانلێکراوان بەخۆڕایی دەبێت لە تاقیگەکانی کەرتی گشتی (حکومی) و لە تاقیگەکان و نەخۆشخانەکانی ڕێگەپێدراوی کەرتی تایبەت (ئەهلی) نرخەکان بەڕێژەیەکی زۆر کەمکرایەوە ...

بەپێی بڕیاری وەزارەتی تەندروستی ... لەپێناو بەرژەوەندی گشتی هاوڵاتیان و ڕەچاوکردنی دۆخی ئابوری و گونجاندنی ئێستای خەرجی و نرخەکانی پشکنینی تاقیگەیی بۆ ڤایرۆسی کۆڕۆنا، دوای پێداچوونەوە، بڕیار درا بە بەردەوامزوونی ئەنجامدانی پشکنین بۆ نەخۆشانی کۆڕۆنا لە تاقیگەکانی کەرتی گشتی (حکومی) بەخۆڕایی لەگەڵ کەمکردنەوەی نرخەکان لە تاقیگەکانی ڕاوێژکاری و تاقیگە و نەخۆشخانەکانی ڕێگەپێدراوی کەرتی تایبەت (ئەهلی) بەڕێژەیەکی بەرچاو.

نووسراوی وەزارەتی تەندروستی





ئەم هەواڵە 256جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad