English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەوانەی زۆرتر سەوزە دەخۆن ماسولکە و ئێسکەکانیان بەهێزترە
2021-04-01 [02:42 AM]

ZNA ــ هەولێر


توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە ئەوانەی بەشێوەیەکی بەردەوام سەوزە  دەخۆن فرمانی ماسولکەکانیان باشترە و مەترسیی کەوتن و شکانی ئێسکیان کەمترە.

توێژینەوەکە لەلایەن زانکۆی ئیت کۆوان لە ئوستراڵیا ئەنجامدراوە و لە جۆرناڵی (Nutrition) بڵاوکراوەتەوە و تێیدا سوودەکانی زۆر خواردنی سەوزەکان لەسەر تەندروستیی ماسولکە و ئێسکەکان خرانەتەڕوو.

پزیشکان لە توێژینەوەکەدا گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی ئەوانەی سەوزەکانی وەک سپێناخ، کاهوو و چەوەندەر زۆر دەخۆن کە بە نایتریات دەوڵەمەندەن ماسولکەکانیان بەهێزتردەبن و توانای وەرزشکردنیشیان باشتردەبێت.

د. کاسێی کێلی، پسپۆڕی پزیشکی خێزانییە لە ئەمریکا لەبارەی ئەنجامەکانی توێژینەوەکە دەڵێت، بەگشتی، سەوزەکان کالۆرییەکی کەمیان تێدایە و بە کۆمەڵێک ڤیتامین و کانزاکان دەوڵەمەندن و زۆر تەندروستن بۆ جەستە.

توێژینەوەکە لەسەر 3759 ئوستراڵی ئەنجامدراوە و بۆماوەی 12 ساڵ بەدواداچوونیان بۆ کراوە، پزیشکانی توێژەر بۆیان دەرکەوتووە ئەو بەشداربووانی ژەمەکانیان زیاتر سەوزە بووە توانای رۆیشتنیان بە پێ ٪4 زیاتربووە ئەمەش دەرخەری ئەوەیە ماسولکە و ئێسکەکانیان بەهێزن.

سەبارەت بە هۆکارەکەشی پزیشکان دەڵێن، سەوزەکان بە نایترایت دەوڵەمەندن کە جەستە دەیانگۆڕێت بۆ نایتریک ئۆکساید، ئەمەش یارمەتی خاوبوونەوە و فراوانبوونی لوولەکانی خوێن دەدات و بەمەش بڕێکی زیاتری خوێن و ئۆکسجین بۆ ماسولکەکان دەچێت.





ئەم هەواڵە 367جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad