English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نوێترین ئاماری کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان: 755 تووشبوون و 10 مردن
2021-04-01 [05:00 AM]

هەولێر ــ ZNA


Rudaw

نوێترین ئاماری کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان: 755 تووشبوون و 10 مردن

2 کاژێر له‌مه‌وپێش

رووداو دیجیتاڵ@Rudawkurdish

زیادی بکە بۆ لیستی دڵخوازەکانم

تەندروستیپزیشکێک لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان سەرقاڵی ئەرکی رۆژانە و چاودێریکردنی تووشبوویەکی کۆرۆنایە. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

پزیشکێک لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان سەرقاڵی ئەرکی رۆژانە و چاودێریکردنی تووشبوویەکی کۆرۆنایە. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

نیشانەکردن کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان

A+A-

 

رووداو دیجیتاڵ

 

وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری رۆژانەی تایبەت بە کۆرۆنای بڵاوکردەوە و دەڵێت، لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا 755 تووشبووی کۆرۆنا دەستنیشان کراون، 10 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە و 333 تووشبووی پێشووی ڤایرۆسەکەش چاکبوونەتەوە.

لە راگەیێندراوی ژمارە 400ی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووە، لە 24 کاژێری رابردوودا نۆ هەزار و 200 پشکنینی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کراون، ئەنجامی 755 پشکنین پۆزەتیڤ بوون، زۆرترین تووشبوو لە سنووری پارێزگای دهۆک تۆمارکراوە کە 322 تووشبوون، کەمترینیش لە هەڵەبجە کە 7 تووشبوون.

لەو 10 تووشبووەی کۆرۆناش کە گیانیان لەدەستداوە، چواریان لە هەولێر، چواریان لە سلێمانی و دووانەکەی دیکەش لە دهۆک بوون، لە هەڵەبجەش هیچ تووشبوویەکی ڤایرۆسەکە گیانی لەدەستنەداوە.

تاوەکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان ملیۆنێک و 392 هەزار و 960 پشکنینی تایبەت بە کۆرۆنا کراون، ئەنجامی 122 هەزار و 915 پشکنینیان پۆزەتیڤ بوون، سێ هەزار و 680 تووشبوویان گیانیان لەدەستداوە و 109 هەزار و 995 تووشبووش چاکبوونەتەوە، هاوکات نۆ هەزار و 240 تووشبوویش لەژێر چارەسەردان.





ئەم هەواڵە 355جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad