English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جۆ بایدن، فەرمانی کردووە بە کشانەوەی هەندێک هێز و کەلوپەلی سەربازی لە ناوچەی کەنداو
2021-04-02 [05:16 AM]

ZNA-ھەولێر


سەرۆکی ئەمریکا فەرمانی کشانەوەی بەشێک لە هێزە سەربازییەکانی وڵاتەکەی لە ناوچەی کەنداو بە بەرپرسانی ئیدارەکەی داوە.
 
رۆژنامه‌ی واڵ ستریت ژۆرناڵی ئه‌مه‌ریكی له‌سه‌ر زاری چه‌ند به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ جۆ بایدنی سه‌رۆككۆمار، فه‌رمانیداوه‌ به‌ كشانه‌وه‌ و جێگۆركێ كردن به‌ به‌شێك له‌ هێزه سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.

وه‌ك رۆژنامه‌كه‌ له‌ سه‌ر زاری به‌رپرسانی باڵای ئاگاداری ئه‌مه‌ریكی ئاماژه‌ی پێكردووه‌، جۆ بایدن ئه‌م فه‌رمانه‌ی رۆژی پێنجشه‌مه‌ ده‌ركردووه‌ و ده‌شڵێت ئه‌م هه‌نگاوه‌ی واشنتۆن له‌ چوارچێوه‌ی دووباره‌ رێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.

باسی له‌وه‌ش كردووه‌ ئه‌مه‌ریكا له‌و چوارچێوه‌یه‌دا سێ باتری سیسته‌می به‌رگری موشه‌كی پاتریۆتی له‌ بنكه‌ی ئاسمانی ئه‌میر سوڵتانی عه‌ره‌بستانی سعوودیه‌ كشاندووه‌ته‌وه‌ و له‌ ئێستادا وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا سه‌رقاڵی پێداچوونه‌وه‌یه‌ به‌ جۆری ئامێره‌ سه‌ربازییه‌كان و دووباره‌ راهێنانپێكردن به‌ سوپای سعوودیه‌ كه‌ ریاز له‌ ئیستادا پێویستی پێیه‌تی.

رۆژنامه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ كه‌ پنتاگۆن به‌شێك له‌ ئامێره‌ سه‌ربازییه‌كانی خۆی، له‌وانه‌ش كه‌شتیی فرۆكه‌هه‌ڵگری له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه‌ بۆ شوێنی دیكه‌ گواستووه‌ته‌وه‌‌.





ئەم هەواڵە 214جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad