English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەوانەی ڤاكسینیان وەرگرتووە دەتوانن بەبێ پشكنین گەشت بكەن
2021-04-03 [07:54 AM]

​ZNA- هەولێر


سەنتەری رێگریکردن و کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشییەکانی ئەمریکا رایگەیاند، ئەو هاووڵاتییە ئەمریکییانەی ڤاکسینی تەواویان وەرگرتووە، مەترسیی تووشبوون بە کۆرۆنایان لەسەر نەماوە و دەتوانن دووبارە دەست بە گەشتکردن بکەنەوە.

ئەمریکا زۆرترین ڤاکسینی لە جیهاندا دابەشکردووە و لە هەفتەی رابردووەوە لەو وڵاتە کوتان بە ڤاکسین لەنێو گەنجانیشدا دەستیپێکردووە و یەکەم ویلایەتیش ئۆهایۆ دەستی بەو هەڵمەتە لەنێو گەنجاندا کردووە.

رۆژی هەینی ئەو سەنتەرە ئەمریکییە حکومییە رێنماییە تەندروستییەکانی خۆی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، ئەوانەی ڤاکسینی پێویستیان وەرگرتووە دەتوانن دووبارە بێ ئەنجامدانی پشکنین و مانەوە لە نێوخۆی ئەمریکادا گەشتبکەن

تا ئێستا زیاتر لە 100 ملیۆن کەس لە ئەمریکا کە دەکاتە نزیکەی 30%ی دانیشتووانی ئەو وڵاتە، لانیکەم ژەمی یەکەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە

 

 





ئەم هەواڵە 526جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad