English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق و لوبنان... نەوت بەرامبەر خزمەتگوزاری پزیشكی
وێنە: رێككەوتنی نێوان عێراق و لوبنان
2021-04-03 [08:10 AM]

ZNA- هەولێر


ئاژانسی نیشتیمانی فەرمی لوبنان بڵاوی كردەوە، رۆژی هەینی عێراق و لوبنان رێککەوتنێكی نوێینان واژۆکرد، عێراق نەوت هەناردەی لوبنان دەكات لەبەرامبەردا لوبنان خزمەتگوزاری پزیشكی دەنێرێتە عێراق .

رێککەوتنەکە لەلایەن حەسەن تەمیمی، وەزیری تەندروستی عێراق و حەماد حەسەن، وەزیری تەندروستیی لوبنان بەوەکالەت واژۆکرا و تێیدا و بە گوێرەی ئەو رێککەوتنەش لوبنان پسپۆر و خزمەتگوزاری پزیشکی دەنێرێتە عێراق و لە بەرامبەردا عێراق ساڵانە 500 هەزار تۆن نەوت دەداتە لوبنان.

وەزیری وزەی لوبنان ریمون خەجەر بە فرانس پرێسی رایگەیاند، ئەو بڕە نەوتەی کە بڕیارە عێراق ساڵانە بینێرێتە لوبنان، نزیکەی یەک لەسەر شەشی خواستیان بۆ سووتەمەنی تایبەت بە بەرهەمهێنانی کارەبا دابیندەکات.

هەرچەندە عێراقیش هاوشێوەی لوبنان کێشەی کارەبای هەیە بەتایبەتی لە وەرزی هاویندا، بەڵام هەڵکشانی تووشبووانی کۆرۆنا و بەرزبوونەوەی ژمارەی مردووانی، بەرپرسانی تەندروستیی عێراقی خستووەتە بارودۆخێکی قورسەوە.

 

 





ئەم هەواڵە 280جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad