English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەو دادوەرەی سەدام حوسێنی دادگایی كرد بەكۆرۆنا گیانی لەدەستدا
2021-04-03 [09:04 AM]

​ZNA- هەولێر


ئەنجومەنی باڵای دادوەرانی عێراق رایگەیاند، ئەو دادوەرەی ئەركی دادگایی كردنی سەرۆكی رژێمی پێشووی عێراق سەدام حوسێنی پێ سپێردرابوو، لەشاری بەغدا گیانی لەدەستدا

ئەنجومەنی باڵای دادوەرانی عێراق لەبەیانامەیەكدا رایگەیاند، دادوەر محەمەد عورەیبی ئەلخەلیفە لەتەمەنی 52 ساڵی دا بەڤایرۆسی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەیەكی شاری بەغدا گیانی لەدەستدا.

ئەنجومەنی باڵای دادوەرانی عێراق، پرسەو سەرەخۆشی خۆیان بەخانەوادەی دادوەری خانەنشین كراو محەمەد عورەیبی راگەیاند.

ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق جەختیشی لەوە كردەوە، كە دادوەر محەمەد عورەیبی كەسێكی ئازاو چاونەترس بووە، هەروەها یەكێك بووە لەو دادوەرانەی كە هەموو سیفاتێكی ئەرێنی هەبوو وەكو دادوەرێكی نموونەیی.

راشیانگەیاند،  یەكێك بووە لەو كەسە ئازایانەی كە داداگایی سەدام حوسێنی دكتاتۆری پێشووی عێراقی كردوە، هەمیشە لە بیری عێراقیەكان دەمێنێتەوە بەگشتی و بەتایبەتی دادگای باڵای عێراق.

عورەیبی لەساڵی 1992 كۆلێژی یاسای لە جامعەی بەغدا تەواو كردووە، دواتر لە 2000 مەرسومی سەرۆكایەتی كۆماری وەكو دادوەر دامەزراوە.

لە ساڵی  دا2004 كە ئەركی لێكۆڵینەوەی سەدام و رژێمەكەی خرایە ئەستۆ زیاتر ناوبانگی دەكرد.

 

س/سكای نیوز

و/جەنگاوەر عەزیز





ئەم هەواڵە 397جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad