English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمەریكا پالپشتیەكانی خۆی بۆ ئۆكرانیا دووپاتكردەوە دژی رووسیا
2021-04-03 [09:15 AM]

ZNA- هەولێر


سەرۆکی ئەمریکا جۆ بایدن، لە میانی ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەی کە لەگەڵ سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلادیمیر زیلینسکی ئەنجامیدا، جەختی لەسەر بەردەوامبوونی پالپشتیی  ئەمریکا لەبەرامبەر "دژایەتییەکانی" رووسیا لە ناوچەکانی دۆنباس و قرم کردەوە.

بەپێی ئەوە راگەیەنداروەی کە لە کۆشکی سپی-وە بڵاوکراوەتەوە، بایدن و زیلینسکی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامداوە.

لە راگەیەندراوەکەدا ھاتووە، بایدن لە كاتی پەیوەندییەکەدا، جارێکی دیکە جەختی لە پاڵپشتی نەھەژێنی ئەمریکا بۆ سەروەری و یەکپارچەیی خاکی ئۆکرانیا لەبەرامبەر ئەو دژایەتییانەی رووسیا کە بەردەوامە بۆ سەر دۆنباس و قرم کردەوە".

راگەیەندراوەکەی کۆشکی سپی، ئاماژەی بەوەش کرد کە بایدن، پاڵپشتی ئەجینداکانی زیلینسکی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و چاکسازی کە لەسەر بەھا دیموکراتییە ھاوبەشەکان بونیاد دەنرێت کردەوە و پابەندبوونی خۆی بۆ دووبارە بووژاندنەوەی شەراکەتی ستراتیجی دووپاتکردەوە.

ھەروەھا بەپێی راگەیەندراوەکە، لە پەیوەندییەکەدا ئاماژە بە گرنگی لە نزیکەوە کارکردنی ئەمریکا و ئۆکرانیا لە بابەتەکانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بەھێزکردنی ئابووری ناوچەکە کراوە.

 





ئەم هەواڵە 235جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad