English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
قۆناغێکی دیكه‌ی پارەی گەنمی جووتیاران خه‌رج ده‌كرێت
2021-04-03 [10:10 AM]

ZNA-هەولێر


 

بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، قۆناغێکی دیكه‌ی پارەی گەنمی جووتیارانی هه‌رێمى كوردستان خه‌رج ده‌كرێت، كه‌ بڕه‌كه‌ی 6 ملیار و 500 ملیۆن دیناره‌.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بە  ڕاگەیاندووه‌: حکوومەتی عێراق قۆناغێکی دیكه‌ی ​پارەی گەنمی جووتیاران بۆ ساڵی 2020 خەرج دەکات، کە بڕەکەی 130 ملیار دینارە، بەشی جووتیارانی هەرێمی کوردستانیش شه‌ش ملیار 500 ملیۆن دیناره‌.

ده‌شڵێت: دوو ملیار و 500 ملیۆن دیناری بۆ جووتیارانی سلێمانی، دوو ملیار دینار بۆ جووتیارانی هەولێر و دوو ملیار دیناریش بۆ جووتیارانی سلێمانی خەرج دەکرێت.

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی  ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌: هەفتەی داهاتوو ڕێکارە ئیدارییەکان دەگیرێتە بەر، ئەگەر فریا بکەوین ئەو هەفتەیە دابەشی دەکەین، ئەگەر فریا نەکەوتین دەکەوێتە هەفتەی دواتر.

هه‌روه‌ها رایده‌گه‌ێنێت، دوای خه‌رجكردنی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌، هیشتا نزیکی 79 ملیار و 454 ملیۆن دیناری پارەی ساڵی 2020ی گەنمی جووتیارانی هه‌رێمى کوردستان له‌لای حکوومەتی عێراق ده‌مێنێته‌وه‌.

 

باسنیوز





ئەم هەواڵە 820جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad