English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌رۆكی وڵاتێك تووشبوونی به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای راگه‌یاند
2021-04-03 [10:55 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ سه‌رۆكی ئه‌رجه‌نتین ئه‌لبه‌رتۆ فرناندێز له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاند، تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه‌.

فرناندێز له‌ تویته‌كه‌ نوسیویه‌تی: "پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنام كرد، ئه‌نجامه‌كه‌ی به‌ پۆزه‌تیڤ هاتۆته‌وه‌، هه‌ست سه‌رئێشه‌ ده‌كه‌م، پله‌ی گه‌رمی له‌شم به‌رزبووه‌ته‌وه‌ تاكو 37.3 پله‌.

وتیشی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕێی ئه‌نجامی پشكنینی PCR ده‌كه‌م، به‌ڵام خۆم كه‌ره‌نتین كردوه‌، راسپارده‌كانی پزیشكی كه‌سی جێبه‌جێ ده‌كه‌م.

سه‌رۆكی ئه‌رجه‌نتین ته‌مه‌ن 62 ساڵ داوای له‌ خه‌ڵكی كرد، رێوشوێنه‌كان به‌ ته‌واوی جێبه‌جێ بكه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و په‌تایه‌ هێشتا كۆتایی نه‌هاتووه‌.

له‌ ناوه‌ڕاستی كانونی دووه‌می رابردوو سه‌رۆكی ئه‌رجه‌نتین فرناندێز به‌ پێكوته‌ی رووسی سپۆتنیك V ی رووسی كوترا، به‌ڵام باس باس له‌ كوتانی بۆ دووه‌م كوتان نه‌كرا.

لای خۆیه‌وه‌ په‌ره‌پێده‌رانی پێكوته‌ی سپۆتنیك Vی روسی دوای تووشبوونی سه‌رۆكی ئه‌رجه‌نیتن به‌ كۆرۆنا باسیان له‌وه‌ كرد، كوتانی به‌م پێكوته‌یه‌ له‌ سه‌رهه‌ڵدانی نیشانه‌ی مه‌ترسیداری ڤایرۆسی كۆڤید 19 پارێزراو ده‌بێت.

په‌ره‌پێده‌ران له‌تویتێكدا وتیان: "به‌داخه‌وه‌ بۆ بیستنی ئه‌م هه‌واڵه‌، پێكوته‌ی سپۆتنیك له‌ ڕێژه‌ی 91ز6% دژی په‌تایه‌كه‌ كاریگه‌ره‌، 100% له‌ دژی حاڵه‌ته‌ تونده‌كان كاریگه‌ره‌ ئه‌گه‌ر په‌تایه‌كه‌ پشتڕاست كرایه‌وه‌ و ئه‌مه‌ به‌ راستی روویداوه‌، وه‌رگرتنی ژه‌مه‌ پێكوته‌كه‌ خێراتر نه‌خۆش چاك ده‌بێته‌وه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی نیشانه‌ی مه‌ترسیداری لێ ده‌ركه‌وێت، هیوای چاكبوونه‌وه‌ی خێرات بۆ ده‌خوازین."

 

سپۆتنیك





ئەم هەواڵە 265جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad