English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەلاحەدین... پێنج چه‌كداری داعش كوژران
2021-04-03 [04:38 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق رایگەیاند لە سەلاحەدین دوو حەشارگەی داعش خاپوور كرا‌ و پێنج چه‌كداری ئەو گرووپە کوژراون.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەر بە ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاوی كرده‌وه‌: "لەسەر فەرمانی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکان، فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانیەتی نێودەوڵەتی دژ بە داعش، دوو حەشارگەی داعشیان لە دۆڵی سەرسار لە سنووری پارێزگای سەڵاحەدین، بۆردوومان کردوە".

به‌گوێره‌ی راگەیەندراوەکە، لە ئاکامی بۆردوومانەکەدا وێرای خاپوورکردنی دوو حەشارگەکە، دوو تیرۆریستی داعشیش کوژراون.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی روونی کردوەتەوە، هەروەها ھێزەکانی سەر بە فەرماندەیی ئۆپراسپۆنەکانی سەڵاحەدین، ئۆپراسیۆنێکیان بۆسەر چه‌كدارانی داعش لە ناوچەی عیس له‌ رۆژھەڵاتی پارێزگای سەڵاحەدین ئەنجامداوە لەو ئۆپراسیۆنەدا 3 چه‌كداری داعش کوژراون ھەروەھا حەشارگەیێکیش خاپوور کراوە.





ئەم هەواڵە 292جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad