English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە تشرینی یەکەمی ئەمساڵ بەشی نوێی جێمس بۆند لە سعودیا نمایش دەکرێت
2021-03-30 [11:00 AM]

ZNA – هەولێر


بەرهەمهێنەرانی بەشی نوێی زنجیرە فیلمی سینەمایی جێمس بۆند بەناوی No Time to Die، وادەی نمایشکردنی فیلمەکەی لە سعودیا ئاشکرا کرد.

بڕیارە ئەم بەرهەمە لە 8 تشرینی یەکەمی ئەمساڵ لە سینەماکانی ئەو وڵاتە نمایش بکرێت کە دانیال کریگ بۆ دوا جار لەم زنجیرە فیلمەکەدا بەشدار دەبێت و رۆڵی کارەکتەری جێمس بۆند دەگێڕێت.

لە بەشی نوێدا باس لە جێمس بۆند دەکات کە لە پشوودایە و بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش چووەتە جامایکا، بەڵام ئەو پشووە درێژەی نابێت و لەلایەن هاوڕێیەکییەوە لە دەزگای هەواڵگری بەریتانیا داوای هاوکاری لێدەکرێت.

فیلمەکە لە دەرهێنانی کاری جوجی فۆکۆناجایە و ئەم بەشە دەبێتە 25مین بەشی ئەم زنجیرە فیلمە سینەماییە بەریتانییە کە ناوبانگییەکی جیهانیی هەیە.
 





ئەم هەواڵە 235جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad