English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران: كۆبوونەوەی دووقۆڵی لەگەڵ ئەمەریكا ناكەین
2021-04-04 [09:04 AM]

ZNA – هەولێر


بڕیارە ئەم هەفتەیە ئێران و ئەمەریكا لە وولاتی نەمسا كۆببنەوە، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێرانیش دەڵێت، "هیچ جۆرە دانوستاندنێکی راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆمان لەگەڵ ئەمریکادا ناكەین".

عەباس عێراقچی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران لە لێدوانێکیدا بۆ میدیای فەرمی ئێران رایگەیاند: ئێمە لەگەڵ وڵاتانی چوار کۆ یەک (بەریتانیا، فەرەنسا، چین و روسیا و ئەڵمانیا) کۆدەبینەوە و تاوتوێی لابردنی گەمارۆکان و ئەو هەنگاوانەی کە ئەمریکا دەبێت هەڵیگرێتەوە دەکەین.

عێراقچی گوتیشی: لەو کۆبوونەوەدا مەرجەکانی خۆیان بۆ گەڕانەوە بۆ رێککەوتنی ئەتۆمی بە وڵاتانی چوار کۆ یەک رادەگەیەنن، مەرج و داواکارییەکانیشیان ئەوەیە کە ئەمریکا دەبێت هەموو گەمارۆکان لابدات، دواتر ئەوان راستی و دروستی لابردنیان هەڵدەسەنگێنن و دەگەڕێنەوە بۆ رێککەوتنەکە.

بڕیارە وڵاتانی چوار کۆ یەکی ئەندام لە رێککەوتنی ئەتۆمی رۆژی سێشەممە لە ڤییەنا پایتەختی نەمسا پێکەوە کۆببنەوە بۆ ئەوەی رێگەیەک بۆ گەڕانەوەی ئێران و ئەمریکا بۆ رێککەوتنی ئەتۆمی بدۆزنەوە. نوێنەری ئەمریکاش لەوێ دەبێت، بەڵام بەشداریی کۆبوونەوەکان نابێت.

 





ئەم هەواڵە 253جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad