English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نێچیرڤان بارزانی خەمخوری تەبایی نێوماڵی كوردستانی ..
2021-04-04 [09:19 AM]

نوسینی : رێبوار حەمەلاو شوانی


پەیانی نەورۆزانە رێزدار نێچیرڤان بارزانی ، سەرۆكی هەرێمی كوردستان ، لە هەستێكی كوردپەوەری و نیشتیماپەوەری و ئەرك و بەرپرسیارییەتییەكی قوڵەوە سەرچاوەی گرتووە كە تێیدا ئامانجی سەڕەكیی بەرژوەندییە باڵاكانی گەل و نیشتیمانە نەك بەرژوەندی حزبی ، بە لەبەرچاوگرتنی رووداو و پێشهاتەكانی دەوروبەرمان . سەرۆكی هەرێمی كوردستان وەك هەمیشە و جارێكی تر لە پێناو رێكخستنەوەی نێو ماڵی كوردستان و دروستكردنی تەبایی پتەویی هەموو هێزولایەنە سیاسیەكانی كوردستان و بۆیە، ئەركی هەمووان بە دەم ئەو پەیامە گرنگە ستراتیژی و گرنگەوە برۆن كە تێیدا هەموو كورد وكوردستان بەیەكەوە دەبەستێتەوە و لە پێناو بەرژوەندیی هەمووانە. رێزدار نێچیرڤان بارزانی ،بەو پەیامە گرنگ و ستراتیژییە، بەدڵنییاییەوە، رۆڵی گرنگ و كاریگەری لە سەر لە نوێی ئاشتەوایی هێزولایەنە سیاسییە كوردستانییەكان و كۆمەڵگەی كوردستان و بەتایبەت هەنگاو نان بۆ چارەسەری كێشە و قەیرانەكان دوور لە چاویی سەختی حزبایەتیی و بەرژوەندی حزبی بە روحێكی نیشتیمانی و نەتەوایەتیی و لە سۆنگەی هەستكردن بەو باردۆخە هەستیارانەی كە رووبەرووی ئەمرۆیی كوردستان دەبنەوە ، پەیامێكی گرنگ و جێگەی بایەخە . وەك هەمیشە، پەیام و دەشتپێشخەرییەكەی رێزدار نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ كۆكردنەوەی گشت هێزولایەنە سیاسییە كوردستانییەكان بە دید و جیاوازییەكانییانەوە له بارودۆخی ئێستای هەرێمی كوردستان زۆر پر بایەخ و گرنگە و دەرەنجامی باشی دەبێت بۆ ئێستا و داهاتوو, چونكە رێزدار نێچیرڤان بارزانی بە هۆی بوونی ئەو پێگە گرنگ و ستراتیژی و سیاسی و ئەزموونە دوورودرێژەی‌ كە لە گۆڕەپاتی سیاسی، دیپلۆماسی و حكومرٍانی كە لە كوردستان و عێراق هەیەتی, هەمیشە هەوڵەكانی لە پێناو ئاشتەوایی سیاسی لە نێوان هێزولایەنەكانی هەرێمی كوردستان دروست بكات, بۆیە هەموو هەوڵەكانی له ‌سۆنگەی بەرپرسیاریەتی مێژوویی و هەستكردنیەتی بەو كێشە و هەڕەشە و مەترسییانەیە كە ڕووبەڕووی كوردستان و ناوچەكە بووەتەوە و ئەركی هەمووانە كە بە گیانێكی كوردایەتیی و بەگرنگییەوە پێشوازی لەو پەیامە كە لە بەرژوەندیی هەمووانە بچن . بۆیە،بەشداریكردنی گشت هێزولایەنە كوردستانییەكان لە كۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە بەرزترین دامەزاوەی لەم شێوەیە، جگە لەوەی پەیامێكی گرنگە بۆ تەبایی و یەكهەڵوێستی نێوماڵی كوردستانیی لە هەمان كاتیشدا ، ئێرادەیەكی بەهێزە بۆ چارەسەركردنی هەموو ئەو كێشە و ناكۆكییانە لە پێناو كۆكردنەوەی یەكدەنگی و یەكهەڵوێستی هەمووان بەگیانێكی نیشتیمانپەوەری و نەتەوەپەوەری لە پێناو پاراستنی بەرژوەندییە باڵاكانی كورد و كوردستان لە پێناو یەكخستنی یەكگووتاری و تەبایی ماڵی كوردستانی و پەیامێكی روون و ئاشكرا ، بۆ نەیارانی قەوارەی كوردستان و وڵاتانی هەرێمایەتی و دەرەوەش و لە پێناو رێگریكردن لە دەستێوەرنەدانی وڵاتانی هەرێمایەتی لە كاروباری هەرێمی كوردستان و ئاشتەوایی و پاراستنی هەموو ئەو دەستكەوتانەی كە لە پێناویدا قوربانیی گەورەمان لە پێناویدا بۆ بەخشیووە .





ئەم هەواڵە 2200جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad