English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئایا ڤاکسینی ئاسترازینیکا دەبێتەهۆی مەینی خوێن؟
2021-04-04 [11:25 AM]

ZNA ــ هەولێر



هەر ڤاکسینێک کە ئێستا دژی کۆرۆنا بەکاردەهێندرێت لە جیهاندا بە تەکنیکێکی جیاواز و لەلایەن کۆمپانیای جیاواز دروستکراون، بۆ نموونە ئەوەی فایزەر- بیۆنتێک لە تەکنیکی (mRNA) دروستکراوە، بەڵام ئەوەی ئاسترازینیکا لە ڤایرۆسی لاوازکەری ئەدینۆڤایرۆس دروستکراوە، بەشێوەیەکی روونتر ئەگەر باسی بکەین، داهێنەر سوودیان لە پێکهاتەی بۆماوەیی ڤایرۆسی کۆرۆنا وەرگرتووە و لەرێگەی ڤایرۆسێکی دیکەوە کە بە ئەدینۆڤایرەس ناسراوە دەخرێتە نێو جەستە، بۆ ئەوەی کاردانەوەی سیستەمی بەرگری جەستەی لێبکەوێتەوە. 

لە راپۆرتێکدا کە لە ماڵپەڕی CNN Health بڵاوکراوەتەوە پزیشکان دەڵێن، مەینی خوێن لەنێو خەڵکیدا زۆر بەربڵاوترە لەوەی بیری لێدەکەینەوە، دەکرێت لە هەر کاتێک بێت یان بە هەر شتێک بێت لە جەستەی کەسەکەدا رووبدات. ئەگەر کەسێک ڤاکسینی ئاسترازینیکای وەرگرت و تووشی مەینی خوێن بوو ئەمە مانای ئەوەی نییە کە ڤاکسینەکە هۆکاربووە بۆ مەینی خوێن.

هەر زوو گوتەبێژی کۆمپانیای ئاسترازینیکا گووتی، "سەلامەتی خەڵکی بۆ ئێمە لەپێشینەیە" 

بۆ ئاسانتر تێگەیشتن زانایان بەدواداچوونیان بۆ ئەو کەسانە کردووە کە دوای وەرگرتنی ڤاکسینەکە تووشی خوێن مەین بوون، بۆیان دەرکەوتووە ئەو کەسانە تووشی خوێن مەین لەنێو مێشکیان بوون کە بە (Cerebral Venous Sinus Thrombosis) ناسراوە، ئەم حاڵەتەش زۆر بە دەگمەن روودەدات. 

د. دەیڤید وێرین، لە پەیمانگەی نەخۆشییەکانی مێشک و دەمار لە لەندەن دەڵێت، مەترسیی تووشبوون بە کڵۆبوونی خوێن لەنێو مێشک دوای وەرگرتنی ڤاکسینی ئاسترازینیکا زۆر دەگمەنە.

تووشبوون بە مەینی خوێن و مردن بەهۆیەوە دوای وەرگرتنی ڤاکسینی ئاسترازینیکا لە زۆربەی وڵاتاندا روویداوە، ئەمەش بووەتە جێگەی نیگەرانی خەڵک و ترس و گومان لە ڤاکسینەکە دروستبووە، بەڵام بۆچی ڤاکسینی ئاسترازینیکا ئەو هەرایەی ناوەتەوە؟ لەکاتێدا ڤاکسینی دیکەش بەردەستن بۆ کۆرۆنا وەک فایزەر-بیۆنتێک، مۆدێرنا، سینۆفارم و هتد..؟





ئەم هەواڵە 253جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad