English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شازادە حەمزە برای شای ئوردن پەیامێكی بڵاو كردەوە
2021-04-04 [09:51 AM]

​ZNA – هەولێر


دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی دەستگیرکردنی شازادەیی ئوردن و چەند کەسایەتییەکی دیاری دەوڵەت بەگومانی هەوڵدان بۆ کودەتا لە دژی دەسەڵات.

سەرەتا ئەو دەنگۆیە بڵاوکرایەوە کە یەکێك لە دەستگیرکراوەکان شازادە حەمزە حوسێنە، زڕ برای شا عەبدوڵڵای دووەم، شای ئوردنە، بەڵام سوپا بەپەلە هەواڵی دەستگیرکردنی رەتکردەوە

کەناڵی فەرمی حکومەتی ئوردن لەسەر زاری فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئوردن و هێزە ئەمنییەکانی رایگەیاند: "سەرجەم ئەو هەواڵانەی رەتدەکرێنەوە کە باس لە دەستگیرکردنی شازادە حەمزە دەکەن، بەڵکو تەنیا داوای لێکراوە لە جموجۆڵ بوەستێت، کە بۆ بە ئامانجکردنی ئاسایش و سەقامگیریی ئوردن بەکاردەهێندرێت، ئەوەش لەچوارچێوەی لێکۆڵینەوە هاوبەشەکانی هێزە ئەمنییەکان کە بوونە هۆی دەستگیرکردنی حەسەن بن زەید و باسم ئیبراهیم عەوەزەڵڵا و چەند کەسێكی دیکە".

هێندەی پێنەچوو خودی شازادە حەمزە پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە و تێیدا رایگەیاند: "راگەیێندراوێکم لە سەرۆک ئەرکانی سوپا و پێگەیشت و تێیدا داوای لێکردم هیچ جووڵەیەک نەکەم کە کاریگەریی لەسەر ئاسایش و سەقامگیریی وڵاتدا هەبێت. هەروەها پەیوەندی بەخەڵکەوە نەکەم و قسەیان لەگەڵدا نەکەم". 

هەروەها شازادە حەمزە ئەوەشی راگەیاند، "نابێت هێندە لە خەڵک نزیک بم کە گوێ لە نەهامەتییان بگرم و بتوانم بەگوێرەی تواناکانم هاوکارییان بکەم. پەیوەندی بە خەڵک و قسەکردن لەگەڵیان کاریگەریی خراپ ناکاتە سەر ئاسایشی وڵات. ئەوە بزانن کە هیچ ئەجێندایەکی دەرەکی و پلاندانانێکی دەرەکی لە ئارادا نییە و هیچ پیلانگێڕانێكی پشتپەردەکان نییە، ئەمە درۆیەکە کە چەندین جار گوێمان لێبووە و ئێستاش گوێمان لێدەبێتەوە".

ئەم بارودۆخە نوێیەی ئوردن، نیگەرانیی وڵاتانی رۆژئاوا و ناوچەکەی بەدواوە هاتووە؛ بەتایبەتی ئەمریکا کە بە یەکێک لە هاوبەش و هاوپەیمانە گرنگ و سەرەکییەکانی شا عەبدوڵڵا دادەنرێت کە هاوکات دراوسێی ئیسرائیلە و گەورەترین رەوەندی فەلەستینی لەخۆ گرتووە.

چەند سەرچاوەیەکی نزیک لە کۆشکی شانشینی ئوردن باس لە دەستگیرکردنی زیاتر لە 20 کەسایەتی دەکەن و پێشبینیش دەکەن لە چەند رۆژی کەمی داهاتوودا، دەستگیرکردن و لێکۆڵینەوەکان بەردەوام بن.

 





ئەم هەواڵە 223جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad