English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عوسمان ئامانجی ئه‌م چوار یانەی گەورەی ئەوروپایه‌
2021-04-04 [10:38 AM]

ZNA - ھەولێر


 

گومانێکی زۆر هەیە لەسەر داهاتووی عوسمان دێمبێلیی یاریزانی فەرەنسی لەگەڵ یانەی بارسێلۆنا، کە چوار یانەی گەورەی ئەوروپا کردوویانەتە ئامانج.

ماوەی گرێبەستی دێمبێلی لەگەڵ بارسێلۆنا لە هاوینی 2022 بەسەردەچێت و هێشتا هەردوولا قسەیان لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکە نەکردووە.

بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەکانی ئیسپانیا، لەم وەرزەدا دێمبێلی بووەتە ئامانجی چوار یانەی گەورەی ئەوروپا و چاودێری دەکەن ئەگەر لە هاوینی داهاتوودا لە بارسێلۆنا بڕوات.

بەپێی ئەو سەرچاوانە، بەرپرسانی یانەی یوڤێنتوسی ئیتالی پێشتر پەیوەندییان بە نوێنەرانی عوسمان دێمبێلییەوە کردووە و ویستویانە ئەو یاریزانە ببەنە ریزەکانی تیپەکەیان بۆ بەهێزکردنی هێڵی هێرشبردنی تیپەکەیان.

ئەو سەرچاوانە روونیدەکەنەوە کە یوڤێنتوس هەوڵیداوە دێمبێلی بە سیستمی باج لە ئیتاڵیا فریو بدات، کە هەر ئەو شتە لە هاوینی 2018ـدا رۆڵێکی گەورەی بینی لە گواستنەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە ریال مەدریدەوە بۆ ریزەکانی خانمە پیرەکە.

ئەو سەرچاوانە دەشڵێن "مانچێستەر یونایتد کە لە هاوینی رابردوودا هەوڵیدا دێمبێلی بە خواستن بگوازێتەوە، هێشتا ئارەزووی گرێبەستکردن لەگەڵ ئەو یاریزانەی ماوە، بە تایبەت کە ئێدینسۆن کاڤانی کاندیدە بۆ ئەوەی ریزەکانی یانە ئینگلیزییەکە جێبهێڵێت.

رۆژنامەکانی ئیسپانیا، باس لەوەش دەکەن کە یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی پێیوایە دێمبێلی پاڵپشتێکی بەهێزدەبێت بۆ سێکوچکەی هێڵی هێرشبردنی (محەممەد سەڵاح، سادیۆ مانێ و رۆبێرتۆ فێرمینۆ).

ئەمە لە کاتێکدایە کە یۆرگن کڵۆپی راهێنەری لیڤەرپوول پێیوایە دێمبێڵی چانسێکی گەورەی هەیە بۆ ئەوەی تواناکانی لە پرێمەرلیگدا گەشە بکەن.

یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسیش، یەکێکە لەو یانانەی چاویان بڕیوەتە تواناکانی دێمبێڵی، بەڵام ئەوە پەیوەستە بە داهاتووی نەیمار داسیلڤا و کیلیان ئێمباپێ، کە ئایا  گرێبەستەکانیان لەگەڵ یانەی پاریس سانجێرمان نوێ دەکەنەوە یان نا.

 

 

رووداو





ئەم هەواڵە 400جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad