English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەو کەسانەى لە کاتى نانخواردندا ئاو دەخۆنەوە ئایا زیانی هەیە
2021-04-05 [11:23 AM]

ZNA ــ هەولێر


زۆرن ئەو كەسانە لەكاتی خواردنی ژەمەكانیاندا ئاو و خواردنەوەكانی دیكە لەگەڵ نانەكەدا دەخۆنەوە، ئەوەش بۆتە پرسیار لای زۆرینەى خەڵک ئایا ئەو كردارە زیان یاخود سودی هەیە.

نۆریا دینۆڤا پسپۆڕی خۆراكی و نەخۆشییەكانی كۆئەندامی هەرس ئاشكرای دەكات، ئاو و خواردنەوەكانی دیكە ئەگەر بەبڕێكی دیاریكراو بخورێنەوە زیانیان نابێت و كاریگەرییان لەسەر كرداری هەرس نابێت، بەمەرجێك لەگەڵ نانخواردندا خواردنەوەی ناتەندروست نەخورێتەوە.

ئەو پسپۆڕە لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ كەناڵی زە فیزدای ڕوسی دەڵێت :"خواردنەوەی (200) میلیلیتر ئاو و یان خواردنەوەكانی دیكە زیانی نییە و كێشە و گرفت بۆ كرداری هەرس دروست ناكات"، بەڵام ئەگەر لەو بڕە زیاتر بخورێتەوە باش نییە و كۆئەندامی هەرس ناتوانێت بە باشی ئەركەكانی خۆی ئەنجام بدات.

سەبارەت بەو كەسانەی حەز بە خواردنەوە گەرمەكانی وەك چایى و قاوە دەكەن، ئەو پسپۆڕە باس لەوە دەكات باشترە لەگەڵ ژەمەكەدا بخورێنەوە، چونكە خواردنەوەیان دوای نانخواردن زیانی بۆ كرداری هەرس دەبێت و كەسەكە سود لەو خۆراكاكە وەرناگرێت كە خواردویەتی.





ئەم هەواڵە 292جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad