English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڤیدیۆ.. هۆكاری وه‌ستانی یاریی ڤالێنسیا و قادیش چی بوو؟
2021-04-05 [08:30 AM]

ZNA - ھەولێر


هۆكاری ڕاگیرانی یاریه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردووی نێوان قادیش و ڤالێنسیا لە گەڕی 29ـی لالیگادا به‌ هۆی ڕه‌گه‌زپه‌رستی بوو.

له‌ یاریه‌كه‌ی دوێنێ شه‌و و لە خولەکی 36 پێکدادانێک لە نێوان مختار دیاخابیی یاریزانی ڤالێنسیا و خوان كالای یاریزانی قادیش روویدا و دواتر بەهۆی رەگەزپەرستی یارییەکە راگیرا.
 

ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ هات كه‌ خوان كالا به‌ دیاخابیی گووتبوی (رەشی پیس).


دوای ئه‌وه‌ سەرجەم یاریزانانی ڤالێنسیا بڕیاریاندا یاریگاکە جێبهێڵێن، وەک وەڵامێک بۆ ئەو رەگەزپەرستییەی دژی هاوڕێ رەشپێستەکەیان کرا.

پاش چەند خولەکێک لە وەستانەکە، ڤالێنسیا گەڕایەوە نێو یاریگە، بەڵام بەبێ دیاخابی دەستیپێکردەوە، کە ئەو یاریزانە رەتیکردەوە یاری بکات و هوگۆ گویامۆن لە شوێنی ئەو هاتە نێو یاریگە، هەروەها کادیزیش کالای دانیشاند و لە شوێنی ئەودا مارکۆس ماورۆی ناردە نێو یاریگە.

 





ئەم هەواڵە 715جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad