English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری دەرەوەی ئوردن: شازادە حەمزە و هاوەڵانی بەنیازبوون ئاسایشی ووڵات تێكبدەن
2021-04-05 [09:05 AM]

ZNA – هەولێر


وەزیری دەرەوەی ئوردن رایگەیاند، بەگوێرەی لێکۆڵینەوەی دەزگا ئەمنییەکانیان بۆیان دەرکەوتووە کە "حەمزە و دارودەستەکەی" بەنیازبوونە ئاسایش و سەقامگیریی ئوردن بکەنە ئامانج.

ئەیمەن سەفەدی، وەزیری دەرەوەی ئوردن، کە هاوکات جێگری سەرۆک وەزیرانیشە رایگەیاند "هێزە چەکدارەکان، بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگریی نیشتمانی، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گشتی و دەزگا هەواڵگرییەکان لێکۆڵینەوەیەکی وردیان کرد، ئەوان دەمێکە چاودێریی جوڵە و چالاکییەکانی شازادە حەمزە حوسێن، شەرەف حوسێن بن زیاد و باسم ئیبراهیم و ژمارەیەک کەسی دیکە دەکەن، لە ئەنجامدا بۆیان دەرکەوتووە کە ئەم بازنەیە بە نیازبوون "ئاسایش و سەقامگیریی ئوردن بکەنە ئامانج."

حکومەتی ئوردن لە دەرەنجامی لێکۆڵینەوەکان ئەو کەسانە بە "هەوڵی شێواندنی وڵات" تۆمەتبار دەکات.

رۆژی 3-4-2021 شازادە حەمزە بن حوسێن و ژمارەیەک بەرپرسی دیکەی ئوردن بە گومانی پلاندانان بۆ لەسەرکارلادانی شا عەبدوڵڵا و کودەتا دەستگیرکراون. بەرپرسانی ئوردن دەڵێن، هەوڵەکە "هەڕەشە بووە بۆسەر سەقامگیریی وڵات." 

 





ئەم هەواڵە 181جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad