English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئیمارات سێ ملیار دۆلاری بۆ کاری وەبەرھێنان لە عێراق تەرخانکردووە
2021-04-05 [09:54 AM]

​ZNA – هەولێر


ئیمارات رایگەیاند کە بە ئامانجی پتەوترکردنی پەیوەندییە ئابوورییەکان و ھاوکارییەکانی نێوان ھەردوو وڵات، سێ ملیار دۆلاری بۆ کاری وەبەرھێنان لە عێراق تەرخانکردووە.

سەرۆک وەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی دوێنێ یەکشەممە، سەردانی ئیماراتی کرد و شاندی ھەردوو وڵات کۆبوونەوە، دوای كۆبوونەوەكەش، راگەیەنراوێکی ھاوبەشیان بڵاوکردەوە.

بەپێی راگەیەنراوەکە، ھەردوولا رێککەوتوون لەسەر پتەوترکردنی ھاوکارییە ھاوبەشەکانی نێوانیان لە بوارەکانی ئابووری، گەشەپێدانی بارزگانی و وەبەرھێنان .

ھەردوولا رێککەوتوون لەسەر دامەزراندنی ئەنجوومەنی کاری عێراقی ــ ئیماراتی کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵات بکات.

لە راگەیەنراوەکە ئەوەیش خراوەتەڕوو کە لەوچوارچێوەیەدا، ئیمارات رایگەیاندووە کە بە ئامانجی پتەوترکردنی پەیوەندییە ئابوورییەکان و ھاوکارییەکانی نێوان ھەردوو وڵات، سێ ملیار دۆلاری بۆ کاری وەبەرھێنان لە عێراق تەرخانکردووە.

باس لەوەشکراوە کە ھەردوولا باسیان لە گرنگی پتەوترکردنی ھاوکاری ئەمنی و سەربازی لەگەڵ ئاڵوگۆڕی زانیاری تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر کردووە، جگە لەوەیش لەسەر فراوانکردنی ھاوکارییەکانی نێوان ھەردوو وڵات لە بواری وزدا، رێککەوتوون.

بەپێی داتاکانی وەزارەتی ئابووریی ئیمارات، ئاڵوگۆڕی بازرگانیی ئەو وڵاتە لەگەڵ عێراق لە ٢٠١٩دا، گەیشتبووە ١٥ ملیار و ١٠٠ ملیۆن دۆلار.

 





ئەم هەواڵە 391جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad