English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڤاکسینەکانی کۆرۆنا بۆماوەی چەند بەرگری دەبەخشن
2021-04-05 [01:25 AM]

ZNA ــ هەولێر


Rudaw

ڤاکسینەکانی کۆرۆنا بۆماوەی چەند بەرگری دەبەخشن؟

35 خولەک له‌مه‌وپێش

رۆژین مەهدی

رۆژین مەهدی

زیادی بکە بۆ لیستی دڵخوازەکانم

تەندروستیڤاکسینەکانی کۆرۆنا. وێنە: AFP

ڤاکسینەکانی کۆرۆنا. وێنە: AFP

A+A-

رووداو- دیجیتاڵ

توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە ئەو ڤاکسینانەی کۆرۆنا کە لە ناوکەترشی mRNAی دروستکراون بەرگری بۆ لایەنی کەم شەش مانگ بە جەستە دەبەخشن.


تاوەکو ئێستا لە جیهاندا، هەندێ ڤاکسین بۆ کۆرۆنا پەسندکراون و بەکاردەهێندرێت، بەشێکیان وەک پێکوتەی فایزەر- بیۆنتێک و مۆدێرنا بە فەرمی رێگە بە بەکارهێنانیان دراوە و بەشەکەی دیکەشیان وەک ئاسترازینیکا- ئۆکسفۆرد، سینۆفارم، سپوتنیک V و سینۆڤاک مۆڵەتی فەرمیان نییە بەڵام لە وڵاتاندا بەکاردەهێندرێن.

ئەوەی ئێستا پزیشکانی بەخۆیەوە سەرقاڵکردووە بابەتی ماوەی مانەوەی بەرگرییە دوای وەرگرتنی ڤاکسینەکان. هێشتا ئاشکرانییە کە ڤاکسینەکان بۆماوەی چەند بەرگریان دەمێنێتەوە لە جەستەدا بەڵام بەشێک لە توێژینەوە سەرەتاییەکان ماوەی مانەوەی کاریگەرییەکانی ڤاکسینەکان لە جەستەدا رووندەکەنەوە.

لە سەرەتایی ئەم مانگەدا (نیسانی 2021) سەنتەری کۆنترۆڵکردن و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان لە ئەمریکا راپۆرتێکی بڵاوکردەوە و تێیدا باسی لە کاریگەریی مانەوەی ڤاکسینەکان کرد و لە راپۆرتەکەدا هاتووە ڤاکسینەکانی  mRNA لایەنی کەم بۆ ماوەی شەش مانگ بەرگری بە جەستە دەبەخشن کە ئەمەش ڤاکسینی فایزەر- بیۆنتێک دەگرێتەوە.
 
پزیشکان دەڵێن ئەو توێژینەوانە جارێ لەسەر ڤاکسینی فایزەر بیۆنتێک ئەنجامدراون بۆ دەرخستنی کاریگەری مانەوەی ڤاکسینەکانی دیکە پێویستیان بە توێژینەوەی زیاترە.





ئەم هەواڵە 268جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad