English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هەلیکۆپتەرە بچووکەکەی ناسا له‌سه‌ر مه‌ربخ ئاماده‌یه‌ بۆ یه‌كه‌م بۆ فڕین
2021-04-05 [12:25 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئاژانسی بۆشایی ئەمه‌ریکا "ناسا" وتی هەلیکۆپتەرە بچووکەکەی كه‌ ناوی "ئینجنویتی"یه‌ به‌ گالیسكه‌ی "پێرسڤیرانس" به‌سترابوو و ره‌وانه‌ی هه‌ساره‌ی مه‌ریخ كرا و له‌ 18ی شوباتی رابردوو به‌سه‌ركه‌وتووی له‌سه‌ر رووی هه‌ساره‌كه‌ نیشته‌وه‌، له‌ ئێستادا له‌ گالیسكه‌كه‌ جیابۆتەوە و بۆ یەکەم فڕینی ئامادیە.

ئەو فڕۆکە بچووکە کێشی سووکە و كه‌متر له‌ دوو كیلۆیه‌، ڕۆژی شەممەی رابردوو تاقیگەی مووشەکی ناسا لەتویتەرێكدا ئاشکرایکرد کە هەلیکۆبتەرەکە جیابۆتەوە. وێنەكه‌ی بڵاو كرده‌وه‌ لەسەر خاکی مه‌ربخ جێگیربوە.

پرسڤێرنس سیستەمی وزەی تایبەتی هەیە بۆ گەرم ڕاگرتنی باتریەکانی و باتری هەلیکۆپتەرەکە، بەڵام دوای ئەوی هەلیکۆپەترەکە جیابۆتەوە دەبێت سیستەمی باتری هەلیکۆپتەرەکە خۆی گەرم ڕاگرێت لە سەرماو بەستن و پلەی زۆر ساردی شەوانی هەسارەی مه‌ربخ.

باب بالارام ئەندازیاری سەرپەرشتیاری پرۆژەی تاقیکردنەوەکانی موشەک لەناسا ڕۆژی هەینی ووتی "ئەو گەرم ڕاگرە لەکاتی سەرمای شەودا لە هەسارەی مه‌ربخ، پلەی گەرمای ناوەوە لەئاستی 7 پلەی سەدیدا دەهێڵێتەوە، کە هەندێک جار هەیە پلەی سەرما بۆ 90ی سەدی ژێر سفر دادەبەزێت".

زیاتر ووتی "ئەمەش پیکهاتە سەرەکیەکانی وەک باتری و ئامێرە ئەلیکترۆنەیە هەستایارەکانی لەتێکچوون و زیان بەهۆی سەرمای زۆرەوە دەپارێزیت".

بالارام ووتیشی "لە2 ڕۆژی داهاتوودا تیمی ئنجنویتی پشکنین بۆ پلێتی سۆلار دەکات ئەوەی بۆ هەلیکۆپتەرەکە دانراوە بۆ دروستکردنی وزە، بۆ دلنیابوون لەوەی بەباشی کاردەکات و خۆی نەوژەن دەکاتەوە، هەروەها تاقیکردنەوەی ماشێنی فڕین و ئامێرە هەستیارەکانی بەر لە یەکەم فڕینی".

تاقیگەی مووشک لە ناسا ڕایگەیاندا پێشبینی دەکرێت ئنجنویتی تا ڕۆژی 11ی ئەم مانگە یەکەم فڕینی ئەنجامدات.

هەوڵ دەدرێت هەلیکۆپەترەکە لەو ئاسمانەدا بفریت کە چڕیی بەرگی هەوای 1%ی چڕیی هەوای زەیە، ئەمەش بەرزکردنەوەی سەخت دەکات، بەڵام لەلایەکی کەوە بەهۆی جیاوازی ڕاکیشانی کێش کە 3/1 ی ڕاکێشانی زەویە فرینی ئاسایی دەبێت.

یەکەم گەشتی بەرزبوونەوە دەبێت بۆ 1 مەتر لەچرکەیەکدا بۆ بەرزیی 3 مەتر و فڕین بۆ ماوەی 30 چرکە و دواتر دابەزین و نیشتنەوە لەهەمان جێگادا.

کامیرەی هەلیکۆپتەرەکە کۆلیتی بەرزە، پلان دادەنرێت لە مانگێکدا 5 گەشتی جیاوز لەمەودا و بەرزیدا ئەنجامدات.

تەنها ئەو هەلیکۆپتەرە کە کێشی 1.8 کیلۆگرام بۆ پەرەپێدانی و کارکردنی لەسەر ژینگەی مه‌ربخ 85 ملێۆن دۆلاری تێچوە، پێشبینی دەکرێت دۆزینەوەی گەورە ئاشکراکات.





ئەم هەواڵە 391جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad