English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تەندروستیی سلێمانی: ژمارەی تووشبووان زیاتر بێت، قەدەخەی هاتووچۆ رادەگەیێنین
2021-04-05 [05:23 AM]

ZNA ــ هەولێر


ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بەرەو بەرزبوونەوە دەچێت، بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی لەبارەی راگەیاندنی قەدەخەی هاتووچۆ دەڵێت: " ئه‌گه‌ر ژماره‌ی تووشبووان زیاتربێت به‌ دڵنیاییه‌وه‌ قه‌دەخه‌ی گشتیی هاتووچۆ راده‌گه‌یێندرێت".

 

دکتۆر سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی لە هەژماری فەیسبووکی خۆی لەبارەی بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا و قەدەخەی هاتووچۆ رایگەیاند: "ئێستا دۆخه‌كه‌ به‌وشێوه‌یه‌ نییه‌ كه‌ پێویست بكات قه‌دەخه‌ی هاتووچۆ رابگه‌یێندرێت، ئه‌گه‌ر ژماره‌ی تووشبووان زیاتربێت به‌ دڵنیاییه‌وه‌ قه‌ده‌خه‌ی گشتیی هاتووچۆ راده‌گه‌یێندرێت".

 

بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممەش، د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا داوای لە هاونیشتمانیانی سلێمانی کرد، هەر کاتێک هەستیان کرد کە نیشانەکانی کۆرۆنایان هەیە بچن پشکنین بکەن، بۆ ئەو مەبەستەش کلینیکێکی 24 کاژێرییان کردووەتەوە. 

 

کلینیکەکە دەکەوێتە خوار زانکۆی سلێمانی و بەرامبەر نەخۆشخانەی د. هێمن لەنێو شاری سلێمانی. بەهۆی هەڵکشانی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆناش، د. سەباح رایگەیاند "رۆژ بە رۆژ پلانەکانمان فراوان دەکەین."

 

سەباح هەورامی رایگەیاند، "تاکە رێگە کە لەبەردەستدا ماوە تاوەکو ڤاکسین دەگات، خۆپارێزییە،" داوایشی لە لایەنەکان کرد باشتر رێکارەکان جێبەجێ بکەن و گوتی، "هاووڵاتیانیش باشتر خۆیان بپارێزن."

لەبارەی بەکارهێنانی ڤاکسین، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، "ژمارەیەکی زۆرمان بەکارهێناوە، دامودەزگەکانیش ژمارەیەک داواکاریی زۆریان پێشکێشمان کردووە بۆ بەکارهێنانی ڤاکسین." ئەو ئاماژەی بەوەشکرد، ژمارەیەک خەڵک ترسیان لە بەکارهێنانی ڤاکسینەکە هەیە، "ئەوەش ئاساییە و مافی خۆیانە وەری نەگرن."

د. سەباح هەورامی داوای لە وەزارەتی تەندروستیش کرد کە بودجەی پارێزگاکە بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا زیاد بکات، ئەو گوتی، پێویستیان بە 10 ملیار دینارە. 

ئەوانەی کە ڤاکسینیان وەرگرتووە لە پارێزگای سلێمانی، ئەو مامۆستایانەن وانە بە قۆناخی 12ـی ئامادەیی دەڵێن، هێزەکانی ناوخۆ، پزیشک و کارمەندانی تەندروستین. 





ئەم هەواڵە 292جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad