English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پیاوێک لە باشووری ئێران ٨ کەسی لە خزمانی کوشت
شوێنی رووداوی کوشتنەکە لە ئەهواز
2021-04-05 [07:47 AM]

ZNA - هەولێر


پیاوێک لە پارێزگای خوزستانی باشووری ئێران دوای ئەوەی ٨ ئەندامی خێزانی خۆی کوشت، کۆتایی بە ژیانی خۆشی هێنا.

میدیای ئێران بڵاویان کردووە، ئەم پیاوە خوزستانییە بە گوللـه کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

وێنەی ترسناکی ئەم رووداوە لە تۆڕی کۆمەڵایتیدا بڵاوکراونەتەوە.

ئاژانسی هەوالی ئیسنا بڵای‌کردەوە قایمقامی شاری ئەهوازی نێوەندی پارێزگای خوزستان وێڕای پشت‌ڕاست‌کردنەوەی ئەم هەواڵە گوتی، رووداوکە بە هۆی کێشەی خیزانییەوە رووی داوە.  

بە گوتەی قایمقامی ئەهواز، هێرشبەرەکە پیاوێکی ٥٠ ساڵییە و بەیانیی رۆژی دووشەممە ٥ی نیسان سەرەتا لە شاری ئەهواز دایک و باوک و دووبرای ژنی یەکەمی خۆی دەکووژێت و دواتر دەچێتە شاری کاروون و لەوێش هاوسەری دووهەمی خۆی و باوکی هاوسەرکەی و کوڕێکی ٩ ساڵی و برازای هاوسەری دووهمی دەکوژێت.

 

 

 





ئەم هەواڵە 274جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad