English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وڵاتانی جیهان پشتیوانی خۆیان بۆ سه‌قامگیری ئوردن دووپات ده‌كه‌نه‌وه‌
2021-04-05 [09:08 AM]

ZNA-هەولێر


ئەمەیش لەکاتێکدا دێت کە وڵاتانی ناوچەکەو ژمارەیەک لە وڵاتانی جیھان پشتیوانی خۆیان بۆ سەقامگیری ئوردن دووپات کردەوە.

لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی نوێدا کە ڕۆژی دووشەممە بڵاوکرایەوە میر حەمزەی کوڕی شا حوسێن دووپاتی کردەوە کە لەلایەن دەزگە ئەمنییەکانی وڵاتەکەیەوە ھەڕەشەی لێ کراوە، بەڵام سووربوونی خۆی ڕاگەیاند کە بەگوێی فەرمانە پەسەند نەکراوەکانیان ناکات کە فەرمانیان پێ کردووە لە ماڵ نەچێتە دەرەوەو پێوەندی بە خەڵکەوە نەکات.

لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا دەردەکەوێت کە گرژی لە نێوان حەمزەو شا عەبدوڵڵای زڕبرای تا دێت پەرەدەستێنێت.

لای خۆیەوە سەرچاوەیەک کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەو گرتە ڤیدیۆییە ڕاستەو پاش ئەوە تۆمارکراوە کە فەرماندەی سوپا ھەڕەشەی لە میر کردووە. ھەڵبەت ڕۆژی یەکشەممە کاربەدەستانی ئوردن ڕایانگەیاند کە پیلانێکی نەگریسانەیان پووچەڵ کردەوە دەیویست سەقامگیری وڵات تێکبدات میر حەمزە بەشداری تێدا کرووە.

لای خۆیەوە میر حەمزە ڕەتی کردەوە بەشێک بێت لەو پیلانەو دووپاتی کردەوە کە ئەو تەنیا باسی گەندەڵی و خراپ بەڕێوەبردنی وڵاتی کردووە.

حکومەتی ئوردن ئاماژەی بەوەشکردووە، تەواوی پلانەکە شکستی پێھێنراوە و لە ئێستادا دەزگا ئەمنییەکان لە قۆناغی لێکۆڵینەوەی چڕدان.

دەشڵێت: ھەموو ئەو کەسانەش دەستگیر کراون کە لە نزیک بوون لە شازادە حەمزە بن حسینەوە، ناوبراو داوای لێکراوە دەستبەرداری ئەو چالاکیانە بێت کە زیان بە بەرژەوەندییەکانی وڵات دەگەیەنێت.

ئەمەیش لەکاتێکدا دێت کە وڵاتانی ناوچەکەو ژمارەیەک لە وڵاتانی جیھان پشتیوانی خۆیان بۆ سەقامگیری ئوردن دووپات کردەوە.

بەتۆمەتی کودەتا، ژمارەیەک کەس لە ئوردون دەستگیرکران کە لەناویاندا زڕ برایەکی شا عەبدوڵا ھەیە.





ئەم هەواڵە 349جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad