English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران و ئەمەریكا بەشداری لە كۆبوونەوەكەی ڤیەننا دەكەن
2021-04-06 [08:45 AM]

​ZNA – هەولێر


ئەمڕۆ ئەمریکا و ئێران هەریەکەیان بە جیا لەگەڵ وڵاتانی ئەندام لە رێکەوتننامەی ئەتۆمیی ساڵی 2015  لە ڤییەننای پایتەختی نەمسا کۆدەبنەوە

ووڵاتانی ئەندام لەڕێككەوتنی ئەتۆمی بریتین، رووسیا، چین، ئەڵمانیا، بەریتانیا و فەرەنسا دەیانەوێت ئەمریکا رازیبکەن بگەڕێتەوە نێو رێککەوتنەکە و ئێرانیش پێیەوە پابەند بکەن.

ئیدارەی بایدن و بەرپرسانی ئێران پێشتر ئامادەیی خۆیان بۆ زیندووکردنەوەی رێککەوتنەکە دەربڕیووە، بەڵام هیچ کامیان ئامادە نەبوون هەنگاوی یەکەم بنێن

پێشتر ئەمریکا پێشنیازی بۆ ئێران کردبوو کە ئەگەر تاران پیتاندنی یۆرانیۆم لە رێژەی 20٪ بوەستێنێت، ئەوا واشنتنیش هەنگاو بە هەنگاو سزاکانی لەسەر هەڵدەگرێت، بەڵام تاران ئەوەی رەتکردەوە.

سەعید خەتیبزادە، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژە بەوە دەکات کە دەبێت لەم کۆبوونەوانەدا وڵاتانی ئەندام لە رێککەوتنەکە گوشار بخەنە سەر ئەمریکا

خەتیبزادە گوتیشی، "ئەنجامی کۆبوونەوەکە دەمێنێتەوە سەر ئەوەی کە تا چەند ئەوروپییەکان و وڵاتانی چوار کۆ یەک دەتوانن ئەمریکا رازیبکەن ئەرکەکانی بەرامبەر کۆماری ئیسلامیی ئێران جێبەجێبکات، ئێمە تەنیا یەک هەنگاومان هەیە، نەک هەنگاو بە هەنگاو، کە ئەویش بریتییە لە لابردنی تەواوی سزاکانی ئەمریکا."

ئەمریکا کۆبوونەوەکانی ڤییەننا بە هەنگاوێکی گرنگ دادەنێت، بەڵام نایشارێتەوە کە رێگەی گەییشتن بە چارەسەری ناکۆکییەکان لەگەڵ ئێران دوور و درێژ دەبێت

 

 

 





ئەم هەواڵە 148جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad