English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پۆتین بەیەك واژۆ دووخولی سەرۆكایەتی لەبەردەم خۆی درێژ كردەوە
2021-04-06 [09:05 AM]

ZNA – هەولێر


دوای ئەوەی ساڵی رابردوو هاوڵاتیانی روسیا دەنگیان لەسەر هەموارکردنەوەی دەستووری وڵاتەکەیان دا و بە دەنگی زۆرینە گۆڕانکارییەکان جێگیرکران، ڤلادمێر پوتین واژۆی لەسەر ئەنجامەکان کرد و بەوەش، دەتوانێت تاوەکو ٢٠٣٦ لە پۆستی سەرۆکایەتی وڵاتەکەیدا بمێنێتەوە.

میدیاکانی روسیا بڵاویانکردەوە، ڤلادمێر پوتین سەرۆکی وڵاتەکە واژۆی لەسەر ئەنجامی راپرسی هەموارکردنەوەی دەستوور کردووە کە تیایدا هاتووە، سەرۆکی ئێستا دەتوانێت بۆ دوو خولی شەش ساڵیی دیکە خۆی هەڵبژێرێت.

خولی سەرۆکایەتی ئەمجارەی پوتین لە ساڵی ٢٠٢٤دا تەواودەبێت و دوای ئەوەش دەتوانێت بۆ دوو خولی دیکەی سەرۆکایەتی خۆی هەڵبژێرێتەوە و بەوەش دەتوانێت تاوەکو ٢٠٣٦ بەردەوامبێت.

لەوبارەیەوە، ئۆپۆزسيۆنی روسيا لە دژی ئەو بڕيارە وەستاونەتەوە و پێيانوايە ناياساييە و نابێت سەرۆک بۆ ئەو ماوە درێژە لە دەسەڵاتدا بمێنێتەوە بۆ ئەو مەبەستەش ئەنجامەکان رەتدەکەنەوە.

هەموارکردنەوەی دەستوری روسيا پێکدێت لە کۆمەڵێک بڕيار و گۆڕانکاری سەبارەت بە سياسەتی بەڕێوەبردنی ئەو وڵاتە لەناویشیاندا، خۆ هەڵبژاردنەوەی سەرۆک.

ڤلادمێر پوتین لە ساڵی ١٩٥٢ لەدایکبووە، لە ١٩٩٩ تا ٢٠٠٠ بۆ ماوەی ساڵێک بە وەکالەت سەرۆکوەزیران بووە، لە ٢٠٠٠ەوە تا ٢٠٠٨ بووە بە سەرۆکی روسیا و لە ٢٠٠٨یشەوە بووە بە سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە. دواتریش لە ساڵی ٢٠١٢ەوە جارێکیتر بە سەرۆک هەڵبژێردراوەتەوە و تا ئێستا بەردەوامە.

 





ئەم هەواڵە 244جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad