English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خۆپیشاندەرانی ناسریه‌ ده‌ستیان گه‌یشته‌ پاگه‌ی نه‌وت و دایانخست
2021-04-06 [12:11 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سەرچاوەیەک بە ڕۆیتەرزی وت بۆ پێنجەمین ڕۆژ لەدوای یەک دەیان خۆپیشاندەری عێراقی دەروازەی پاڵاوگەی نەوتی ناسرییەیان داخست، پاڵاوگەکە وتی، پارێزگاکە لە دوای داخرانی پاڵاوگەکەوە نەیتوانیوە نەوت و سوتەمەنی پێویست بەرهەم بهێنێت.

داخستنی پاڵاوگەکە بووە هۆی کەمبوونەوەی سوتەمەنی لە سەرانسەری پارێزگای زی قاردا، لەکاتێکدا لە زۆرێک لە بەنزینخانەکاندا سوتەمەنی نەماوە.

نزیکەی 200 دەرچووی زانکۆ کە هێشتا بێکارن لەبەردەم پاڵاوگەکەدا خۆپیشاندانیان کرد و ڕێگەیان بە کارمەندانی پاڵاوگەکە نەدا بچنە سەر کارەکانیان.

پاڵاوگەکە لە بەیاننامەیەکدا وتی پارێزگاکە لە دوای داخرانی پاڵاوگەکەوە نەیتوانیوە نەوت و سوتەمەنی پێویست بەرهەم بهێنێت. پاڵاوگەکە ڕۆژانە 30 هەزار بەرمیل بەرهەم دەهێنێت.

وتیشی " ئەمە دەبێتەهۆی کەمبوونەوەی سوتەمەنی لە پارێزگاکەدا و کاریگەری نەرێنی دەبێت لەسەر هاوڵاتیان لەڕووی گواستنەوە و خاڵیبوونەوەی بەنزینخانەکانەوە، ئەگەر بەمشێوەیە بەردەوام بێت ئەوا جموجۆڵی ئوتومبێلەکان دەوەستێت."





ئەم هەواڵە 178جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad