English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌ردۆغان داوه‌تی چارلز میشێل و ئورسولا ڤۆن دێر لێیەنی بۆ توركیا كردوه‌
2021-04-06 [12:25 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

لەسەر بانگێشتی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، ئەمڕۆ سەرۆکی کۆنسەی یەکێتی ئەورووپا، چارلز میشێل و سەرۆکی کۆمسیۆنی یەکێتی ئەورووپا، ئورسولا ڤۆن دێر لێیەن، سەردانی تورکیا دەکەن.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، لە کاتی سەردانەکەدا چەند کۆبوونەوەیەک ئەنجامدەدرێت و تیایدا پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا-یەکێتی ئەورووپا لە هەموو رەهەندەکانەوە تاوتوێ دەکرێن، هەروەها باس لەو هەنگاوانەش دەکرێت کە بۆ بەهێزکردنی هەماهەنگییەکانی نێوان هەردوولا و فراوانکردنی هەوڵە ئەرێنییەکانی درووستکردنی پەیوەندیی، دەگیرێنەبەر.

لە بارەی پرسە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکانەوە ئاڵوگۆڕی بیروڕا دەکرێت.





ئەم هەواڵە 226جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad