English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا گه‌یشته‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی توركیا مامه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له‌گه‌ڵ روسیادا كردوه‌
2021-04-06 [12:34 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڕیاری دا سزا بەسەر كەرتی پیشەسازیی بەرگری تورکیا دا جێبەجێ بکات، له‌به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكادا هاتووه‌، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گەیشتوەتە ئەو ئەنجامەی کە دەسەڵاتی پیشەسازی بەرگریی تورکیا مامەڵەیێکی گەورەی لەگەڵ لایەنی ڕووسیادا کردووە.

لە بەیاننامەیێکدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند سزای بەسەر كەرتی پیشەسازیی بەرگریی تورکیا (SSB) و بەڕێوەبەرەکانیدا سەپاندووە.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گەیشتوەتە ئەو ئەنجامەی کە دەسەڵاتی پیشەسازی بەرگریی تورکیا مامەڵەیێکی گەورەی لەگەڵ لایەنی ڕووسیادا کردووە بۆ کڕینی سیستمی مووشەكی بەرگریی S400.

بەپێی ئەو راسپاردەیە، سزاكان دەستەی پیشەسازیی سەربازیی توركیا و ئیسماعیل دەمیر سەرۆكی دەزگاكەی گرتووەتەوە، هاوکات سێ لێپرسراوی دیكەی توركیاش كە پەیوەندییان بە ئیسماعیل دەمیرەوە هەیە سزا دراون.

ئەوەش خراوەتەڕوو، رێگە بە مامەڵەی هاوڵاتیانی ئەمریکا لەگەڵ کەسانەی کە سزا خراوەتە سەریان نادرێت و ئەو کەسانەی لە لیستەکەدان سەرمایەکانیان لە ئەمریکا بلۆک دەکرێت و رێگەی گەشت کردنیان بۆ ئەمریکا پێنادرێت.

بەگوێرەی بەیاننامەکەی وەزارەتی دەورەی ئەمریکا ئەمڕۆ سێشەممە سەنەدی فەرمیی سزاکان بڵاو دەکرێتەوە.

 

 





ئەم هەواڵە 277جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad