English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ریال مەدرید گورزێکی کوشندەی بەرکەوت 
2021-04-06 [03:19 AM]

ZNA- ھەولێر


پێش رووبەرووبوونەوەی یانەی لیڤەرپول لە یاری چوونی قۆناغی ھەشتی چامپیۆنزلیگ ، یانەی ریال مەدرید رافائێل ڤارانی لەدەستدا . 


یانەی ریال مەدرید لە پێگەی فەرمی خۆی رایگەیاند : دوای پشکنینی کۆڕۆنا دەرکەوت یاریزان رافائێل ڤاران تووشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بووە .

لە راگەیندراوەکە ھاتووە ، بەم شێوەیە ڤاران ناتوانێت لەیاری نێوان لیڤەرپول و ریال مەدرید بەشداری بکات . 

بەدوورکەوتنەوەی ڤاران یانەی ریال مەدرید تووشی کێشەیەکی گەورە دەبێت لە ھێلی بەرگری ، چونکە رامۆس و کارڤاخاڵیش یاری ناکەن . 

سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە ڤاران جگە لە یاری ئەمشەو ناتوانێت بەشداری یاری کلاسیکۆش لەبەرامبەر یانەی بەرشەلۆنە بکات . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 718جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad