English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گفتۆگۆی ستراتیژی نێوان عێراق و ئەمەریكا بۆ جاری سێیەم بەڕێوەدەچێت
2021-04-07 [09:03 AM]

ZNA – هەولێر


ئەمڕۆ بۆ جاری سێیەم گفتوگۆی ستراتیژیی نێوان ئەمریکا و عێراق بە شێوەی ڤیدیۆکۆنفرانس بەڕێوەدەچێت، ئەمەریكاش دەڵێت،  وەبەرهێنانی کۆمپانیا ئەمریکییەکان لە عێراق لە ماوەی 10 ساڵی رابردوودا زیادیکردووە.

لە چوارچێوەی رێککەوتنی ستراتیژیی ساڵی 2008ـدا، کۆمەڵێک پەیوەندی عێراق و ئەمریکا بە یەکەوە دەبەستێتەوە، لەوانەش لە بوارەکانی دیپلۆماسی، سیاسی، بەرگری، ئەمنی، بازرگانی، دارایی، وزە، یاسا و دادگەری، خزمەتگوزاری، زانستی ، کوولتوری، خوێندن و ژینگە.

ئەمریکا یەکێکە لە هاوبەشە بازرگانییە هەرە گەورەکانی عێراق، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، وەبەرهێنانی کۆمپانیا ئەمریکییەکان لە عێراق لە ماوەی 10 ساڵی رابردوودا زیادیکردووە کە لە بواری وزە، بەرگری، تەکنەلۆژیای زانیاری، ئۆتۆمبێل و گواستنەوە کاردەکەن.

بەگوێرەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ساڵی 2019، واتە پێش ئەوەی پەتای کۆرۆنا سەرهەڵبدات، ئاڵۆگۆڕی بازرگانیی نێوان هەردوو وڵات گەیشتبووە 8.2 ملیار دۆلار، بە جۆرێک کە بە بەهای 1.2 ملیار دۆلار، ئەمریکا کەلوپەلی هەناردەی عێراق کردبوو. عێراقیش بە بەهای 7 ملیار دۆلار کەلوپەلی هەناردەی ئەمریکا کردبوو.

لە ئابی 2020، لە پەراوێزی گفتوگۆ ستراتیژییەکانی نێوانیان، حکومەتی عێراق یاداشتنامەیەکی بە بڕی هەشت ملیار دۆلار لەگەڵ ئەمریکا واژۆکرد

 





ئەم هەواڵە 445جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad