English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پێنج خێزانی عێراقی سكاڵا لەسەر سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق تۆمار دەكەن
2021-04-07 [09:16 AM]

​ZNA – هەولێر


پێنج خێزانی عێراقی لەسەر کوژرانی کوڕەکانیان لە کاتی خۆپیشاندانەکان، لە دادگایەکی فەرەنسا سکاڵایان لەسەر سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق تۆمارکرد.

ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردەوە، پێنج خێزانی عێراقی لەسەر کوژرانی کوڕەکانیان لە کاتی خۆپیشاندانەکان سکاڵایان لەسەر عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق، لە دادگایەکی فەرەنسا تۆمارکرد  لیستی تۆمەتەکانیش لە 80 لاپەڕە پێکدێت.

ئەو پێنج خێزانە تۆمەتی تاوانی دژی مرۆیی و ئەشکەنجەدان و بێسەروشوێنکردنییان داوەتە پاڵ سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق، لەکاتی سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکانی ئۆکتۆبەری 2019.

بەگوێرەی ئامارەکان، نزیکەی 600  کەس لە خۆپیشاندانەکانی ئۆکتۆبەری 2019 کوژران و زیاتر لە 30 هەزار کەسیش برینداربوون.

 





ئەم هەواڵە 226جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad