English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دڵی هێلی ناوه‌ڕاست گرێبه‌سته‌كه‌ی تا ئه‌م كاته‌ نوێكرده‌وه‌
2021-04-07 [11:13 AM]

ZNA - ھەولێر


بەشێوەیەکی فەرمی کیڤن دیبرۆین، ئەستێرەی بەلجیکی و یانەی مانچێستەر سیتی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێکردەوە.

 

لە ڕاگەیەندراوێکى فەریمیدا یانەى مانچستەر سیتى ئاشکرایکرد كه‌ دیبرۆینى یاریزانى هێڵى ناوەڕاستى یانەکەى بۆ دوو ساڵى تر گرێبەستەکەى نوێکردووەتەوە و بەمەش تا 2025 لە ڕیزى یانەکەدا بەردەوام دەبێت.

 

دیبرۆین لەبارەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکە گوتی " ناتوانم زیاتر لەوە دڵخۆشبم، لەو کاتەوەی لە 2015 پەیوەندیم بە یانەکەوە کردووە هەستدەکەم لە ماڵی خۆمم و هاندەرانم خۆشدەوێت، خێزانەکەم لێرە لە مانچێستەر ئاسوودەن و یارییکردنیشم بەرەوپێشچوونی زۆری بەخۆیەوە بینیووە".

 

هه‌روه‌ها یاریزانه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه‌ پەیوەندییەکى بەهێزى لەگەڵ پیپ گواردیۆلاى ڕاهێنەردا هەیە و تێڕوانینیان بۆ تۆپى پێ وەک یەکە و یەک ئامانجیشیان هەیە.

 

دى برۆینى 25 ساڵ، دوو جار پریمەر لیگ و جارێک جامى یەکێتى و چوار جار جامى یانە پیشەگەرەکانى ئینگلتەراى بەدەستهێناوە، ئەمە بێجگە لەوەى لە 2020دا بە باشترین یاریزانى ئینگلتەرا هەڵبژێردراوە.

 





ئەم هەواڵە 571جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad