English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دژەتیرۆری عێراق ٦٠ تیرۆریستی داعشی له‌ حه‌مرین كوشت
2021-04-07 [12:20 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

دژه‌تیرۆری عێراق وتی، لە ئاکامی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق ٦٠ تیرۆریستی داعش لە زنجیرە چیاکانی حەمرین کوژران.

دەزگای دژەتیرۆری عێراق لە راگەیەنراوێکدا رایگه‌یاند، دوای ئەوەی ئۆپەراسیۆنی (شێری ئامادە) لە مانگی رابردوو بۆسەر تیرۆریستانی داعش لە چیای قەرەچووغ ئەنجامدرا و لە میانیدا، ١٢٠ حەشارگە خاپوورکران و ٢٧ تیرۆریستیش کوژران، ژمارەیەک تیرۆریستی دیکە لە ناوچەکە بەرەو زنجیرە چیاکانی حەمرین ھەڵاتبوون، فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی عێراق ئه‌و چه‌كدارانه‌ی كرده‌ ئامانج و ژماره‌یه‌ك تیرۆرست كوژران.

هه‌ر له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ هاتووه‌، "ھێزەکانی دژەتیرۆر ئەو حەشارگانەی کە تیرۆریستانی داعش لە چیای حەمرین خۆیان تیادا حەشاردابوو ئاشکراکرد و له‌ ٢٥ی مانگی رابردوو، حەشارگەکان لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی عێراقەوە بۆردومانکرابوون".

بەپێی راگەیەنراوەکە لە ئاکامی بۆردومانەکەدا، وێرای خاپوورکردنی حەشارگەکان، ٦٠ تیرۆریستی داعشیش کوژران.

لە کۆتایی راگەیەنراوەکەدا باس لەوەکراوە کە ھێزەکانی دژەتیرۆر بەردەوامن لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن بە ئامانجی ریشەکێشکردنی تیرۆریستانی داعش.

 

aa





ئەم هەواڵە 232جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad