English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە دەریای سوور هێرش کرایە سەر کەشتییەکی ئێرانی
2021-04-07 [12:38 PM]

ZNA - هەولێر


گوتەبێژی حکومەتی ئێران دەڵێت  کەشتییەکی بازرگانیی ئێران لە دەریای سوور هێرشی کراوەتە سەر.

سەعید خەتیبزادە، گوتەبێژی حکومەتی ئێران رایگەیاند، کاتژمێر٦ی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە٧ی نیسان، کەشتی بازرگانیی ساویزی ئێران لە کەناراوی جیبۆتی لە دەریای سوور رووبەڕووی هێرش بووەتەوە، بەڵام بەخۆشحاڵییەوە هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووە و تەنیا زیانێکی کەم بەر کەشتییەکە کەوتووە.گوتیشی،بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لە هێرشەکە پەیوەندییان بە رێکخراوی نێودەوڵەتی دەریاوانییەوە کردووە.

لە لایەکی دیکەوە، رۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز لەزاری بەرپرسێکی ئەمریکاوە بڵاویکردەوە، ئیسرائیل واشنتنی لە ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر کەشتی جەنگی ساویزی ئێرانی لە دەریای سوور ئاگادارکردووەتەوە.

بەگوێرەی رۆژنامەکە، ئیسرائیل بە هۆی تێپەڕبینی کەشتیی فڕۆکەهەڵگری ئایزنهاوەر ئەمریکا، بۆ ماوەیەک هێرشەکەی دواخستبوو.





ئەم هەواڵە 235جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad