English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سۆنی بڵاوکردنەوەی Resident Evil دواخست
2021-04-05 [05:33 AM]

ZNA – هەولێر


کۆمپانیای سۆنی بڵاوکردنەوەی فیلمی سینەمایی Resident Evil: Welcome to Raccoon City بۆ 24 تشرینی دووەمی ئەمساڵ دواخست.

بڕیاربوو ئەم بەرهەمە سینەماییە لە 3 ئەیلوول لە سینەماکاندا نمایشبکریت، هۆکاری سەرەکیش بڵاوکردنەوەی فیلمێکی بەهێزی کۆمپانیای مارڤلە لەو رێکەوتە.

فیلمەکە لە زنجیرە یارییەکی ئەلیکترۆنی ژاپۆنی وەرگیراوە و بەهەمان ناوە و لە دەرهێنانی یۆهانس رۆبێرتسە و روواوەکانی لە کۆتایی نەوەدەکانی سەدەی رابردوو روودەدەن و کایا سکۆدیلاریۆ رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕێت.

لەلایەکی دیکەوە بەرهەمهێنەرانی ئەو یارییە ئەلیکترۆنییە ئامادەکاری بۆ بڵاوکردنەوەی بەشێکی نوێی دەکنە کە بڕیارە لە 7 ئایاری داهاتوو بڵاوبکرێتەوە.

 





ئەم هەواڵە 190جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad