English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بە دروشمی ئەمساڵی ڕۆژی تەندروستی جیهانی ( بەیەكەوە دەتوانین بگەینە جیهانێكی دادپەروەرانەتر و تەندروستتر)
2021-04-08 [08:12 AM]

ZNA_ هەولێر


‏‎

‏‎٧ی نیسانی هەموو ساڵێک دیاریکراوە وەك رۆژی تەندروستی جیهانی و تیایدا گرنگی و پێویستی ڕەهەندەکانی تەندروستی بە بیر کۆمەڵگاکان و دەسەڵاتداران و سەرچاوە مرۆییەکانی سیستەمەکانیی تەندروستی دەهێنێتەوە، دەرفەت و هەڵسەنگاندنی ڕەوشی تەندروستی لەنێو تاکەکانی جیهان دەهێنێتە بیر و هزری هەمووان،  هەرێمی كوردستان لەكات و ساتێكی هەستیار ئەم یادە دەكاتەوە کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا هەموو جیهانی خستووەتە دۆخێكی نالەباری تەندروستی. تەندروستی تەنها خۆپاراستن نیە لە نەخۆشی و پەككەوتەیی بەڵكو تەواوبوونی جەستەو هزروباری كۆمەڵایەتی مرۆڤ ئامانجی یادكردنەوەی ئەم رۆژەیە لە سەرتاسەری جیهان ... 

‏‎بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهان و هەرێمی كوردستان بەتایبەتی وانەیەكی گرنگە بۆ هەستكردن بەوەی كە خۆپاراستن زۆر گرنگترە لە چارەسەر. کابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە بەردەوام بایەخی بە سێكتەری تەندروستی داوەو لە پێشینەی كارەكانی بووە بە تایبەتی دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆیە لەم رۆژەدا زۆر گرنگە بایەخێكی تەواو بە تەندروستی خۆمان بدەین چونكە  لە دۆخی كۆڕۆنا بایەخدان بە تەندروستی تاكەكەسی واتە پاراستنی تەندروستی كەسانیتر و بەمەش كۆمەڵگایەكی تەندروست بنیات دەنێین. رێكارەكانی چاكسازی حكومی هەرێمی كوردستان لە كەرتی تەندروستی هەرێمی كوردستان دەگەیەنێتە قۆناغێكی گرنگ بۆ پاراستنی هاوونیشتمانیان لە رووی دەروونی و جەستەیی، هەر لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا تاوەكو ئێستاش حكومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوام هانی پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی داوە بۆ ئەوەی خزمەت بە هاوڵاتیان بكات چ لەرووی ماددی و هەم لەڕووی مەعنەوی سەرباری  ئەو دۆخە داراییە سەختەی كە هەرێمی كوردستان پێیدا تێپەڕدەبێت.
دیاری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ کە راگەیاندرا بێگومان هاندەرێک دەبێت بۆ ئەوەی پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و فەرمانبەران بەو پەڕی دڵسۆزیەوە ئاگاداری تەندروستی هاوونیشتمانیانی خۆیان بن کە جێگای خۆیەتی سوپاس و دەستخۆشی لە جەنابی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەین بۆ بەردەوام گرنگی پەرۆشی بەڕێزیان لەپێناو بەرژەوەندی تەندروستی هاوڵاتیان.
‏‎بەم بۆنەیەوە، جارێکی تر سوپاسێكی گەرم و بێپایەنی پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و فەرمانبەرانی كەرتی تەندروستی هەرێمی كوردستان دەكەین كە لە هێڵی پێشەوەی رووبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنان و شەونخوون و ماندووبوونیان مایەی سەرکەوتن و سەلامەتی هاوڵاتیانە، هەر بەم بۆنەیەوە سەری رێزو نەوازش دەنوێنین بۆ قوربانیانی ئەم پەتایە بە گشتی و قوربانیانی كەرتی تەندروستی لە هەرێمی كوردستان بە تایبەتی، لە هەمان کاتدا بەڵێن و ئەرکمان دووپات دەکەینەوە کە بەردەوام دەبین لەسەر چاکردن و ڕیفۆرم کردنی سیستەمی تەندروستی و خزمەتکردنی هاوڵاتیان و بەرەوپێشبردنی ڕەوشی تەندروستی لە هەرێمی کوردستان.

د. سامان حسین بەرزنجی 
وەزیری تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
7 نیسان 2021





ئەم هەواڵە 211جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad