English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تەندروستی عیراق: زیاتر لە حه‌وت هەزار تووشبووی كۆرۆنا تۆماركرا
2021-04-08 [05:31 AM]

ZNA-هەولێر


وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند: لە (24) کاتژمێری رابردوودا، (7817) توشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق رایگه‌یاندووه‌ له‌ماوه‌ی بیست و چوار كاتژمێری رابردوودا حه‌وتهه‌زار و هه‌شتسه‌د و حه‌ڤده‌ كه‌سی دیكه‌ له‌سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی كۆرۆنا بوون.

هه‌روه‌ها له‌ماوه‌ی شه‌ووڕۆژی رابردوودا سی و چوار تووشبووی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق له‌ ئاماری ئه‌مڕۆی خۆیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ كه‌ كۆی گشتی تووشبووانی كۆرۆنا له‌سه‌رانسه‌ری عێراق گه‌یشتووه‌ته‌ نۆسه‌د و سێهه‌زار و چوارسه‌د و سی و نۆ كه‌س و كۆی گشتی مردووانیش به‌ كۆرۆنا له‌ عێراق بۆ  چوارده‌ هه‌زار و شه‌شسه‌د و شه‌ش كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه‌.

هه‌ر به‌پێی راپۆرته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق حه‌وتسه‌د و نه‌وه‌د و نۆ هه‌زار و سێسه‌د و بیست و حه‌وت تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه‌.

واته‌ تا ئێستا له‌سه‌دا هه‌شتا و هه‌شت پۆینت پێنجی تووشبووانی كۆرۆنا له‌ عێراق چاكبوونه‌ته‌وه‌.  ئه‌وه‌ی پێویستشه‌ ئاماژه‌ی كۆی گشتی ئه‌و كه‌سانه‌ی تا ئێستا له‌ عێراق ڤاكسینیان وه‌رگرتووه‌ گه‌یشتووه‌ته‌سه‌د و بیست و شه‌شهه‌زار و حه‌وتسه‌د و نه‌وه‌د و یه‌ك كه‌س.





ئەم هەواڵە 184جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad