English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تورکیا: ئەمەریکا ئاگاداری كردوونه‌ته‌وه‌ دوو کەشتی جەنگی ڕەوانەی دەریای ڕەش دەکات
2021-04-10 [08:45 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئاشكرای كرد، ئەمەریکا ئاگاداری کردوونەتەوە لەوەی دوو کەشتی جەنگی خۆی لە ڕێگەی تەنگەی بۆسفۆرەوە ڕەوانەی دەریای ڕەش دەکات.

دوێنێ هەینی سەرچاوەیەک لە وەزارەتی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌ دەزگاکانی ڕاگەیاندنی راگه‌یاند، ئەمەریکا لە ڕێگەی دیپـلۆماسـیەوە پـێش 15 ڕۆژ پـێی ڕاگەیاندوون دوو کەشتی جەنگی ئەمەریکی لە 14 و 15 ی ئەم مانگە لە ڕێگەی تەنگەی بۆسفۆرەوە بە ئاڕاستەی دەریای ڕەش دەڕۆن، تاكو چواری مانگی پـێنج لە دەریای ڕەشدا دەمێننەوە.

بەپـێی پەیماننامەی مۆنترۆی سویسرای ساڵی 1936، وڵاتانی سەر دەریای ڕەش ئازادن لە هاتوچۆکردن بە تەنگەی بۆسفۆری تورکیا، بەڵام وڵاتانی دیکە دەبێت پـێشتر تورکیا ئاگاداربکەنەوە و لەگەڵ ئەوەشدا نابێت لە 21 ڕۆژ زیاتر لە ناو دەریای ڕەشدا بمێننەوە.

ناردنی ئەو کەشتیـیانە هاوکاتە لەگەڵ زیادبوونی گرژیـیەکانی نێوان ڕووسیا و ئوکرانیا لەسەر هەرێمی دۆنباسی ئوکرانیا کە لەوێ جوداخوازانی سەر بە ڕووسیا لە دژی حکومەتی ئوکرانیا لە شەڕدان.

ئوکرانیا مەترسی هەیە ڕووسیا بە بەهانەی پشتیوانیکردن لە جوداخوازان وەک نیمچە دورگەی کریمە هەرێمەکە داگیربکات.

پـێشتر دیمتری کوزاک، بەرپـرس لە سەرۆکایەتی ڕووسیا گوتویەتی ئەگەربێت و ئوکرانیا هێرشی گەورە بکاتە سەر جوداخوازان، ئەوا شیانی هەیە ڕووسیا بە هانای جوداخوازەکانەوە بچێت.

 

voa





ئەم هەواڵە 217جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad