English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران: لەرێككەوتن نزیكین
2021-04-10 [08:50 AM]

​ZNA- هەولێر


وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگەیاند، ئەوان‌ له‌ رێككەوتن نزیكن، به‌ڵام رێگاكه‌ ئاڵنگاری گه‌وره‌ی لەبەردەمدا هەیە، پێویسته‌ ئیراده‌یه‌كی سیاسی به‌هێز له‌لایه‌ن ئه‌مەریكاوه‌ هه‌بێت بۆ هه‌ڵگرتنی ئه‌م هه‌موو هۆشداریانه‌.

عه‌باس عێراقچی، یاریده‌ده‌ری سیاسی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران به‌ ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاندووه‌، له‌ماوه‌ی سێ رۆژدا تیمه‌كانی نێوان هه‌ردوو لایه‌نی ئێرانی و وڵاتانی زلهێز زۆر به‌ چڕی كاریان له‌سه‌ر میكانیزمه‌كانی زیندووكردنه‌وه‌ی رێككه‌وتن‌ كردووه‌، دانیشتنه‌كان به ‌به‌راورد له‌گه‌ڵ پێشوو رونتر و باشترن، هه‌روه‌ها زۆر رێوشوێن به‌ ته‌واوی روون كراونه‌ته‌وه‌.

 عێراقچی راشیگه‌یاند "ئێستا له‌ قۆناغێكداین كه‌ كار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كرێت به‌شێك له‌ سزاكانی سه‌ر وڵاته‌كه‌ی لابدرێن".

پێشتر وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لەبارەی کۆبوونەوەی ئێران و هاوبەشەکانی لە ئەوروپا رایگەیاندبوو "گفتوگۆکان بونیادنەر بوون".

 





ئەم هەواڵە 262جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad