English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق داوا لەئەمەریكا دەكات هاوكاریان بكات لە پەرەپیدانی نەوت و گازدا
2021-04-10 [08:59 AM]

​ZNA- هەولێر


وەزارەتی دەرەوەی عێراق،  داوای زیادكردنی هاوکارییەکان لە ئەمەریکا دەکات و لە نێویشیاندا پەرەپێدانی کێڵگەکانی نەوت و گاز.

بە گوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق، پەرۆشی وڵاتەکەی بۆ هاوکاری و هاوپەیمانی لەگەڵ ئەمەریکا دووپاتکردووەتەوە کە لەسەرجەم بوارەکان هاوکار بێت بە تایبەت ئاسایش، وزە، تەندروستی، ژینگە، ئابووری، رۆشنبیری و پەروەردە.

ئەو راگەیەندراوە لە کاتێکدا گەڕی سێیەمی گفتوگۆی ستراتیژی لە نێوان بەغدا و واشنتن بە ئامادەبوون ئانتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بەڕێوەدەچێت.

وەزیری دەرەوەی عێراق ئاماژەی بەوەداوە، گرنگە هاوپەیمانی لەنێوان هەردوو وڵات لە وەبەرهێنانی سەرجەم بوارەکان هەبێت، ئەو کۆمپانیایانەی ئەزموون و توانای زۆریان هەیە لە عێراق وەبەرهێنان بکەن.

وەزیری دەرەوەی عێراق داوای لە ئەمریکا کردووە هاوپەیمانییەتەکەیان لە رێگەی یاداشتنامە و ئەو گرێبەستانەی واژۆکراون بەهێزتر بکەن، بە تایبەت گرێبەستەکانی پەرەپێدانی کێڵگەکانی نەوت و گاز و کەرتی کارەبا، کە مەبەست لێی سەربەخۆیی عێراق بێت لە بواری وزەدا.

 





ئەم هەواڵە 250جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad