English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سه‌ردانى به‌غدا ده‌كات
2021-04-10 [11:43 AM]

ZNA- ھەولێر


پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2021/4/10 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، سه‌ردانى به‌غدا ده‌كات.


له‌ سه‌ردانه‌كه‌يدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان سه‌رۆك وه‌زيران، سه‌رۆک كۆمار، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌ريى عێراق و نوێنه‌رى تایبەتی سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق و سه‌ركرده‌ و به‌رپرسانى باڵاى سياسيى وڵات كۆده‌بێته‌وه‌.


سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌ركردايه‌تيى و لايه‌نه‌ سياسييه‌كانى عێراق، دوا پێشهاته‌كان و بارودۆخى عێراق و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دۆخى ناوچه‌كه‌ و پێكه‌وه‌كاركردن و هه‌ماهه‌نگيى هه‌مه‌لايه‌نه‌ له‌پێناو ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق و ناوچه‌كه‌دا، تاوتوێ ده‌كات.





ئەم هەواڵە 295جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad