English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كازمی: دووم گه‌وره‌ترین كه‌سمان له‌ ناو داعش كوشت
2021-04-10 [11:57 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ مسته‌فا كازمی سه‌رۆكی حكومه‌تی عێراق رایگه‌یاند، هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی توانیان دووه‌م گه‌وره‌ترین كه‌س له‌ ناو رێكخراوی داعش بكوژن.

مسته‌فا كازمی له‌ كۆنگره‌ی زانستی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ده‌زگای دژه‌ تیرۆر رایگه‌یاند، سه‌رجه‌م هێزه‌ عێراقییه‌كان له‌ سوپا و پۆلیس و حه‌شد و پێشمه‌رگه‌ و ده‌زگای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و ده‌زگای هه‌واڵگری و ئه‌وانی دیكه‌ به‌شداریان له‌ نه‌هێشتنی تیرۆر كردوه‌.

باسی له‌وه‌ش كرد، سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌مان له‌ چه‌ند مانگی رابردوو به‌ده‌ستهێناوه‌، كۆتییمان به‌ ولایه‌تی دیجله‌ هێناوه‌، هه‌روه‌ها هێزه‌كان توانیان دووم گه‌وره‌ترین كه‌س له‌ ناو رێكخراوی تیرۆرستی داعش بكوژن كه‌ له‌ ناو ده‌یان سه‌ركرده‌ی گه‌وره‌ و چه‌كداری ئه‌و رێكخراوه‌ بوون.

 





ئەم هەواڵە 304جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad