English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌ سعودیه‌ سێ سەرباز بە تاوانی ناپاکی و هەماهەنگیکردن لەگەڵ دوژمن لەسێدارەدران
2021-04-10 [03:37 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

وەزارەتی بەرگریی سعوودیه‌ ئاشكرای كرد، سێ سەربازە بە تاوانەکانی "ناپاکیکردن لە نیشتمان، هەماهەنگیکردن لەگەڵ دوژمن براونەتە بەردەم دادگا و بڕیاری لەسێدارەدانیان بۆ دەرکراوە، وتیشی، هەرسێکیان لە فەرماندەیی سەربازی باشوور لەسێدارە دراون.

ئاژانسی فەرمی هەواڵی سعوودیە "SPA" راگەیەندراوێکی وەزارەتی بەرگری ئەو وڵاتەی بڵاوکردوەتەوە و تیایدا باسی لەوە کردوە کە ئەو سێ سەربازە چەند تۆمەتێکی جیاوازیان ئاراستەکراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان کۆتایی هاتووە.

ئاماژە بەوەش دراوە کە ئەو سێ سەربازە دوای ئەوەی براونەتە بەردەم دادگا، بە تاوانەکانی "ناپاکیکردن لە نیشتمان، هەماهەنگیکردن لەگەڵ دوژمن و پێشێلکردنی بەرژەوەندییە سەربازییەکانی وڵات" بڕیاری لەسێدارەدانیان بۆ دەرکراوە.

لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوەش کراوە کە دوای ئەوەی فەرمانی پاشایەتی بۆ لەسێدارەدانی ئەو سەربازانە دەرکراوە، هەرسێکیان لە فەرماندەیی سەربازی باشوور لەسێدارە دراون.

ئەوەی جێگای سەرنجە هیچ وردەکارییەک دەربارەی دەستەواژەی "دوژمن" نەخراوەتەڕوو کە تۆمەتی هەماهەنگی کردن لەگەڵی دراوەتە پاڵ ئەو سەربازانە.

 

AA





ئەم هەواڵە 271جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad