English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڤیدیۆ.. لیڤه‌ر له‌ دوا خوله‌كه‌كان سێ خاڵی گرنگ به‌ده‌ستهێنا
2021-04-10 [05:59 AM]

ZNA - ھەولێر


 

لە یاریێكی تری خولى نایابى تۆپى پێى ئینگلتەرا، یانەى لیڤەرپوول میواندارى یانەى ئەستۆن ڤێلاى کرد.

 

له‌ ئه‌نجامدا كۆڕه‌كانی كلۆپ توانیان یاریه‌كه‌ ببه‌نه‌وه‌ و سێ خاڵی گرنگ به‌ده‌ست بهێنن.

 

هه‌رچه‌نده‌ یانه‌كه‌ی میوان یه‌كه‌م جار توانی له‌ڕێگه‌ی ئۆلیوه‌ و له‌ خوله‌كی 43 گۆڵی پێشكه‌وتن تۆماربكات.

 

به‌ڵام له‌ تایمی دووه‌م و له‌ خوله‌كی 57 محەمەد سەڵاح ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ لیڤه‌ر یه‌كسانكرده‌وه‌،  پێش ته‌واوبوونی یاریش  ئەلکسەندەر ئارنۆڵد لە خولەکەکانى 91دا گۆڵی پێشكه‌وتنی تۆماركرد.

 

دوای ئه‌م بردنه‌وه‌یه‌ لیڤەرپوول بە كۆكردنه‌وه‌ی 52 خاڵ سەرکەوت بۆ پلەى چوارەمى ڕیزبەندى، ئەستۆن ڤێلاش بە 44 خاڵ لە پلەى دەیەمدایه‌.

 





ئەم هەواڵە 628جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad