English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی حاجی عەبدوڵڕەحمان زینوەیی
2021-04-10 [06:12 AM]

ZNA_ هەولێر


بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی نیشتیمانپەروەر و پێشمەرگەی ماندوونەناسی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و هەڵگری میدالیای بارزانیی نەمر(حاجی عەبدوڵڕەحمان زینوەیی)ـم پێ گەییشت. حاجی عەبدوڵڕەحمان لە بنەماڵەیەكی كوردپەروەر و كەسێكی نزیكی جەنابی بارزانیی نەمر بوو و لە دەڤەری باڵەكایەتی خزمەتی زۆری شۆڕش و پارتی كردووە و ڕۆڵی باڵای لە یارمەتیدانی شۆڕش لە گشت قۆناغەكاندا هەبووە و هەمیشە كەسێكی خۆشەویستی ناو جەماوەر و سەركردایەتیی شۆڕش بووە.

سەرەخۆشی لە خۆمان و بنەماڵەی تێكۆشەری خوالێخۆشبوو حاجی عەبدوڵڕەحمان زینوەیی و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.

لە خودای مەزن داواكارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.

انا للە و انا الیە ڕاجعون

مسعود بارزانی

10ـی نیسانی 2021





ئەم هەواڵە 304جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad